کوردپرێس:
کاتژمێر 12:15 خوله‌کی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10-6-2019 په‌رله‌مانی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یێکی ئاسایی ساز کرد که به‌هۆی زۆریی میوانانه‌وه کۆبوونه‌وه‌که له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له هه‌ولێر ساز کرا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی خوارد و بووه سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان.
ده‌قی سوێنده‌که:
"سوێند بێ به خوای مه‌زن، پارێزگاری له مافه‌کان و ده‌ستکه‌وته‌کان و یه‌کڕیزی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌م و ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانم به دروستی و دڵسۆزی ئه‌نجام بده‌م."
یه‌که‌م ئه‌رکی سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان ڕاسپاردنی مه‌سروور بارزانی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان به پێکهێنانی کابینه‌ی نویه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ.
ڕۆژی 28-5-2019 په‌رله‌مانی کوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی به نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدی ئه‌و حزبه بۆ سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان به‌خشی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment