وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى تورکیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى تورکیا به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆکى هه‌رێم گه‌یشته‌ هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ی حوزه‌یرانی 2019 مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ به‌شداری له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ پێشوازی لێکرا.

بڕیار بوو‌ کاتژمێر 11ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی کوردستان بۆ سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم کۆ ببێته‌وه‌ که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا کاندیدی سه‌رۆکی حکوومه‌تیش بۆ پێکهێنانی کابینه‌که‌ی ڕاده‌سپێردرێت و له‌ به‌رئه‌وه‌ی میوان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بانگهێشت کراون بۆ ڕێوڕه‌سمه‌که‌ و له‌ناو په‌رله‌ماندا شوێنێکی تایبه‌ت نییه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بۆیه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری دا ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌که‌ له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌ بچێت.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی 28ی مانگی ڕابردوو له ‌ناو پێنج کاندیددا نێچیرڤان بارزانی به‌ ده‌نگی 68 په‌رله‌مانتار بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54209

Your Comment

You are replying to: .
captcha