هێرش بە تێزاب بە ئامانجی تۆقاندن فەسادی فی الارض دێتە ئەژمار

بەشی ئێران- نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران لە پەسەندکراوێکدا بڕیاریان دا کە هێرشی تێزاب بە ئامانجی تۆقاندن و دروست کردنی نائەمنی فەسادی فی الارض دێتە ئەژمار و سزاکەی لەسێدارەدانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەرانی پەرلەمان بەمەبەستی تاوتوێ کردنی گەڵاڵەی توند کردنەوەی سزاکان بۆ سەر هێرشکەرانی تێزاب و پشتگیری لە خەساردیوەکان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا بڕگەی زیادکراو بە مادەی یەکی گەڵاڵەکەیان بە 161 دەنگی ئەرێنی، 9 دەنگی نەرێنی 9 دەنگی بێ لایەن پەسەند کرد کە بەو پێیەش هێرشی تێزاب بە ئامانجی تۆقاندن و دروست کردنی نائەمنی فەسادی فی الارض دێتە ئەژمار و ئەنجامدەرانی هێرش بە پێی یاسا سزا دەدرێن.

بەگوێرەی یاسا ئیسلامییەکان سزای فەسادی فی الارض بانترین سزا واتا لەسێدارەدانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54190

Your Comment

You are replying to: .
captcha