به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆنده‌ر کۆکچه کایا ئه‌ندامێکی پارتی داد و گه‌شه (AKP) که له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019ی زایینی‌دا ناوی له لیستی کاندیده‌کانی ناوچه‌ی ئه‌تیم عه‌سکوتی ئه‌نقه‌ره بۆ شاره‌وانیی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ئاکپارتییه‌وه نووسرابوو چه‌ندین وێنه‌ی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو کرده‌وه که چه‌کی به‌ده‌سته‌وه‌یه و هه‌ڕه‌شه و سووکایه‌تی به کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵدا ده‌کات و نووسیی: "چاوه‌ڕێی فه‌رمانی وه‌زیره‌که‌مان سۆیلۆ {ئاماژه به سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا}م، بڵێت بپێکه ده‌یپێکم، بڵێت بکوژه ده‌کوژم، تیرۆریستان تۆزقاڵێک به لامانه‌وه گرنگ نیین."
شایانی باسه؛ ناوبراو پێشتر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وێنه‌ی ماچ‌کردنی ده‌ستی عوسمان ساری گون هێرشبه‌ری سه‌ر که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رکرده‌ی CHPی بڵاو کرده‌وه که هه‌رایێکی سیاسیی دیکه‌ی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نابوویه‌وه.
جه‌مسه‌ربه‌ندییه تونده سیاسییه‌کانی تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت که ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شه و سووکایه‌تی‌پێکردن له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان یه‌ک له‌وانه‌یه که له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت که ئه‌ندامی فه‌رمی حیزبێکی سیاسی به‌تایبه‌ت حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیایه. جه‌مسه‌ربه‌ندیی توندی سیاسی نیگه‌رانییێکی زۆری له کۆمه‌ڵگای تورکیادا دروست کردووه که ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی 23ی جوونی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵدا ئه‌م ڕکابه‌رییه له ڕکابه‌ری بۆ وه‌رگرتنی پۆستی شاره‌وانیی شارێک وه‌ک هه‌ڵبژاردنی سه‌رانسه‌ری پێهاتووه که کارێکی وای له کۆمه‌ڵگا لێده‌که‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment