بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەروەی ئێران کاردانەوەی هەمبەر ڕەخنەی ژمارەیێک لە وڵاتانی ئەورووپی لە تاران، نیشان دا و ڕایگەیاند: ئەورووپییەکان قەد بۆیان نییە ڕەخنە لە ئێران بگرن تەنانەت لەو پرسانەیش کە پێوەندیی بە «برجام»ەوە نییە.
ناوبراو درێژەی دا سیاسەتەکانی وڵاتانی ئەورووپی لە ناوچەکەدا تەنها خەساری لێکەوتووەتەوە و بەگشتیی وڵاتانی ڕۆژئاوا مۆڵەتیان بە ڕەژیمە دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە داوە جەنایەت ئەنجام بدەن و پێویستە لە گفتوگۆکاندا باس لەم پرسە بکرێت.
محەمەد جەواد زەریف زیادی کرد لە برجام-دا هەوڵەکان گرینگ نین بەڵکوو ئەنجامی هەوڵەکان لای ئێمەوە گرینگە و ئەورووپییەکان دەبێت بڵێن هەوڵەکانیان تا ئێستا چ ئەنجامێکی بە دواوە بووە، ئەوەی کە دەڵێن هەوڵمان داوە و بەڵام نەکریا ئێمەیش دەتوانین بڵێین هەوڵ ئەدەین و نابێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment