زەریف: ئەورووپییەکان لەو پێگەیەدا نین کە ڕەخنە لە ئێران بگرن

بەشی ئێران/کوردی- وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەخت دەکاتەوە کە وڵاتانی ئەورووپی بۆیان نییە ڕەخنە لە ئێران بگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەروەی ئێران کاردانەوەی هەمبەر ڕەخنەی ژمارەیێک لە وڵاتانی ئەورووپی لە تاران، نیشان دا و ڕایگەیاند: ئەورووپییەکان قەد بۆیان نییە ڕەخنە لە ئێران بگرن تەنانەت لەو پرسانەیش کە پێوەندیی بە «برجام»ەوە نییە.

ناوبراو درێژەی دا سیاسەتەکانی وڵاتانی ئەورووپی لە ناوچەکەدا تەنها خەساری لێکەوتووەتەوە و بەگشتیی وڵاتانی ڕۆژئاوا مۆڵەتیان بە ڕەژیمە دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە داوە جەنایەت ئەنجام بدەن و پێویستە لە گفتوگۆکاندا باس لەم پرسە بکرێت.

محەمەد جەواد زەریف زیادی کرد لە برجام-دا هەوڵەکان گرینگ نین بەڵکوو ئەنجامی هەوڵەکان لای ئێمەوە گرینگە و ئەورووپییەکان دەبێت بڵێن هەوڵەکانیان تا ئێستا چ ئەنجامێکی بە دواوە بووە، ئەوەی کە دەڵێن هەوڵمان داوە و بەڵام نەکریا ئێمەیش دەتوانین بڵێین هەوڵ ئەدەین و نابێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54183

Your Comment

You are replying to: .
captcha