به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 13 کوردی ئێزدی خه‌ڵکی شنگال که له ساڵی 2014 له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێندرابوون پاش ئه‌وه‌ی ناسنامه‌که‌یان بۆ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا ئاشکرا بوو سه‌ره‌تا بۆ عێراق و دواتر بۆ شنگال گه‌ڕێندرانه‌وه.
ئه‌و 13 هاونیشتمانییه له که‌مپی هۆل له سووریا ده‌مانه‌وه و له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کدارانی داعش و مه‌ترسی بۆ سه‌ر خێزانه‌کانیان ده‌ترسان ناسنامه‌ی خۆیان ئاشکرا بکه‌ن.
ڕزگارکراوه‌کان حه‌وت که‌سیان منداڵ و شه‌ش که‌سیان ژنن و یه‌کێک له ڕزگاربووه‌کان ده‌ڵێت: نازانێ که‌سوکاره‌که‌ی له دوای هێرشی داعش چیان به‌سه‌ر هاتووه.
به‌رپرسانی شنگال پێشبینی ده‌که‌ن که هێشتا 300 کوردی دیکه‌ی ئیزدی له که‌مپی هۆل له سووریا ماونه‌ته‌وه.
پێشتریش ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانی ئێزدییه‌کان لیژنه‌یێکی تایبه‌تی بۆ دۆزینه‌وه‌ی کورده ئێزدییه ڕزگارکراوه‌کانی بنده‌ستی داعش ڕه‌وانه‌ی سووریا کردبوو.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment