کوردپرێس، میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: بەغدا داوای پێک‌ھێنانی لیژنەیێکی کردووە، بۆ ئەوەی زیانەکانی ھەردوولا لە ساڵی 2014 تاساڵی 2018 دیاری بکرێن.
نابراو گوتیشی: ئەو لیژنەیە ھونەری دەبێت و کورد و عەرەبی تێدا دەبێت و جەختی کردەوە لەسەدا سەد ھەرێمی کوردستان لە بڕینی بودجە زەرەرمەند بووە و بەغدا ھیچ زیانی نەکردووە
میران محه‌مه‌د زیاتر وتی لە ساڵی 2014ەوە ھەرێمی کوردستان نزیکەی 48 ترلیۆن دینار زیانی بەرکەوتووە، بەڵام لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە و بەپێی رێکكەوتنێکی ھەرێم و بەغدا مانگانە لە بەغداوە بڕە پارەیێک وەک مووچە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم ره‌وانه ده‌كرێت.
دانا جه‌زا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمبارەوە رایگه‌یاند ئه‌سته‌مه به‌غدا بتوانێت قه‌ره‌بووی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه، چونكه خۆی 60 ملیار دۆلار قه‌رزداره.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment