بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێرتۆلد فرهزێنیۆز، پارێزهری ئهنجوومهنی ژنانی ئێزدی دەڵێت: "ئەو داعشە ئەڵمانییانە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵیی ئەڵمانیا ناسراون، ئەو کەسانە دیارن و هەواڵگریی ئەڵمانیا لەوێیە، دەزگا ناوخۆییەکانی ئەو ناوچەیە داوایان لە حکوومەتی ئەڵمانیا کردووە بەشداری لە دادگای نێودەوڵەتی بکات، یان ئەو تۆمەتبارانە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەربکرێت.
هەردوو وەزارەتە ئەڵمانییەکە کە سکاڵایان لەدژی کراوە رەتیدەکەنەوە گلەیینامەیان پێگەیشتبێت، بەڵام ئێستا فەرمانی دەستگیرکردنی چەند داعشێکی ئەڵمانییان لەلا هەیە، کە لە سووریا دەستگیرکراون.
شتێفان تسیمهرمان، گوتهبێژی وهزارهتی دادی ئهڵمانیا دەڵێت: "تاوانەکانی داعش بەبەردەوامی لەلایەن دەزگاکانی ئەڵمانیا بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت. هەر چەکدارێکی داعش بگەڕێتەوە ئەڵمانیا، دەبێت حیسابی ئەوە بکات کە سزادەدرێت. داواکاری گشتی و دەزگا ئەمنییەکان هەماهەنگیی بەهێزیان لەنێواندا هەیە، ئێستا چەند لێکۆڵینەوەیێکی جیاواز دەکرێن، لەلای ئێمە 22 فەرمانی دەستگیرکردن هەن بۆ ئەو چەکدارە داعشە ئەڵمانییانەی لە سووریا دەستگیرکراون".
د. عیرفان، سەرۆکی گەورەترین رێکخراوی ئێزدییان لە ئەڵمانیا کە لە 28 ماڵ و کۆمەڵە پێکهاتووە دەڵێ ئێمە لەدژی دادگاییکردنی داعشە ئەڵمانەکان نین، بەڵکو لەدژی شێوازەکەین، ئەگەرنا ئەڵمانیا دۆست و هاوکاری ئێمەیە.
گەل و حکومەتی ئەڵمانیا و هەرێمەکانی ئەڵمانیا بە دەیان پرۆژەی هاوکاری کوردانی ئێزدییان هەبووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دەنگی ناڕازی لە دژی ئەنجوومەنی ژنانی ئێزدی بەرزببێتەوە.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment