نووری مالیکی: ئەمریکا نیازی نیە هێرش بکاتە سەر ئێران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لە لێدوانێکدا وتوویەتی کۆمەڵێک پەیامی لە ئەمریکاوە وەرگرتووە و پەیامەکانیش نەرمیی پێوە دیار بووە و ئەو وڵاتە نیازی نیە هێرش بکاتە سەر ئێران.

ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی لە زاری نووری مالیکییەوە ڕایگەیاند ئەمریکا کۆمەڵێک پەیامی نەرمی لەبارەی ئێرانەوە بۆ عێراقییەکان ناردووە و بە پەیامەکاندا دەردەکەوێت کە واشەنتن هیچ نیازی هێرش کردنی نیە بۆ سەر ئێران بەڵکوو بەپێچەوانەوە پەیامەکان نەرمیشی پێوە دیار بووە.

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق گوتیشی: ئەمریکا لە پەیامەکانیدا داوای کردووە گەرەنتیی ئەوە بکرێت کە بارەگا سەربازییەکانی لە عێراق پارێزراو بێت و لە لایەن ئێرانەوە زەبریان پێنەگات.

مالیکی ئاماژەی بە هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبیی ئەندامی هاوکاریی ئیسلامی لەبارەی ئێرانەوە کرد و گوتیشی: عێراق لە دانیشتنەکەی لووتکەی عەرەبیی هاوکاریی ئیسلامیدا کە لە ڕیازی سعوودیە بەڕێوە چوو هەڵوێستێکی ئابڕوومەندانەی وەرگرت و پێویستە وڵاتانی دیکەش عێراق بکەن بە سەرمەشقی خۆیان.

ناوبراو لە کۆتاییدا گوتیشی ئێستا دۆخەکە بەرەو هێوربوونەوە دەڕوات و مەترسیی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەگەر بێتوو گەرووی هورموز ببەسترێت یان شەڕێک ڕوو بدات نرخی نەوت تا 400 دۆلار بەرز دەبێتەوە و کارەسات دروست دەبێت.

News Code 54114

Your Comment

You are replying to: .
captcha