شه‌ڕی نێوان PKK و سوپای تورکیا ژیانی هاووڵاتیی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لێپرسراوی كۆمیته‌ی برادۆستی یه‌کێتی باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ هاتنی هێزێكی زۆری توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێم و پێکدادانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی په‌که‌که‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتیی گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان دروست کردووه‌.

کوردپرێس:

مه‌لا كه‌ریم برادۆستی لێپرسراوی كۆمیته‌ی برادۆستی یه‌كێتی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: هێزه‌كانی سوپای توركیا دابه‌زیونه‌ته‌ سنووری گونده‌كانی خه‌لیفان و هه‌رشێڵان كه‌ هاووڵاتییان سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارین و له ‌بۆردومانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه‌.

ناوبراو وتیشی: "هێزه‌كانی سوپای توركیا جیاواز له‌ ماوه‌كانی ڕابردوو له‌و گوندانه‌ نزیک بوونه‌ته‌وه ‌و ده‌ستیان به ‌چالاكی كردووه‌، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی زیاتری له ‌لای گوندنشینه‌كان دروست كردووه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هێزێكی زۆری توركیا له ‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێندراونه‌ته‌ سنووری سیده‌كان و چه‌كی قورس و مامناوه‌ندیان پێیه و به ‌به‌رده‌وامی ناوچه‌ سنوورییه‌كان و بنكه ‌و باره‌گای گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن و شه‌ڕ و پێكدادان له ‌نێوانیاندا هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54108

Your Comment

You are replying to: .
captcha