بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا بە پاڵپشتیی چەکدارانی سووریایی لە ئۆپەراسیۆنێکی دوو مانگەدا لە نیسانی 2018 ناوچەی کوردنشینی عەفرینی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا داگیر کرد.
هێزە کوردەکانی سووریا کە لە پشتگیریی هێزە نێونەتەوەییەکان بێ هیوا بوون ناچار کران لە عەفرین بکشێننەوە و لە ڕۆژئاوای سووریا جێگیر ببن. بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بە هێزەکانی تورکیا و سەربزیوانی سەربەو وڵاتە لە عەفرین ئەنجام نەداوە.
سێس فرانزمەن، کارناسی پرسی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست لە وتارێکدا کە لە فارن پالسی نووسیویە، بەرەکانی شەڕی لە سووریا تاوتوێ کردووە و ئاماژەی بە زیاد بوونی پەلاماری کوردەکان بۆ سەر سوپای تورکیا و سەربزیوان لە عەفرین داوە.
ناوبراو لە ڕاپۆرتەکەیدا دەنووسێت پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا کاتێک بیەوێت ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام بدات کە بەرپرسیارێتی نەگرێتە ئەستۆ، دەیاخاتە ئەستۆی کەسانی تر. یەکینەکانی پاراستنی گەل کە هێزی کوردی سووریان ئێستا لە ڕێکارەکەی پەکەکە کەڵک وەردەگرن. بۆیەش هێرشی کوردەکانی سووریا بۆ سەر سوپای تورکیا لە میدیاکاندا زۆر باسی لێناکرێت.
هەروەها ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا باس لە زیاتر بوونی هێرشەکان لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان دەکات. ئەم ناوەندە سووریاییە هەروەها ڕایدەگەیێنێت لە چەند مانگی ڕابردوودا پاش کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتدارێتیی داعش لەسەر شارەکانی باکووری سووریا نزیک لە 300 کەس لە هێزەکانی سووریای دیموکرات و کارمەندانی کێڵگە نەوتییەکان و خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەست داوە.
لە لایێکی دیکەوە برێت مەکگۆرک نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتیی دژە داعش ئاماژی بە هێرشە خۆکوژییەکان لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دا و ڕایگەیاند: هۆکارەکەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناسەقامگیر بوونی ناوچەکەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment