کوردپرێس:
مەحموود محەمەد وتەبێژی فەمریی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "دوابەدوای ئەو ھەڵوێستەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە رێکەوتی ٢٨ی ٥ی ٢٠١٩ نواندی سەبارەت بە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان و دەنگنەدانیان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم و ھێنانەوەی ھەندێ بیانووی دور لە راستی سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی ناوەرۆکی رێککەوتنەکان و بەتایبەتیش پرسی چارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگای کەرکووک بە دانانی پارێزگاریشەوە، کە بە رێککەوتنێکی واژۆکراو دیاری کراوە کە ھەردوو بەڕێزان مەسعوود بارزانی و کاک کۆسرەت ڕەسووڵ ھەردووکیان پێکەوە ئەم ئەرکە دەگرنە ئەستۆ بەمەبەستی چارەسەری."
وتەبێژی فەرمیی پارتی زیادی کرد: بەڵام مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نە ئیلتزامیان بەو رێککەوتنە کرد کە لەلایەن بەڕێزان ھەڤاڵ نێچیرڤان بارزانی و کاک کۆسرەت رەسووڵ لە رێکەوتی ٤ی ٣ی ٢٠١٩ لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی ئیمزا کرا و نە بە کاتەکەیەوە کە ھاوتەریبە لەگەڵ پێک‌ھێنانی کابینەی حکوومەتی ھەرێم نەک ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم، نە لە دەسەڵات پێدانی ھەردوو بەڕێزان بۆ چارەسەری کێشەی پارێزگای کەرکووک بە پارێزگاریشەوە و نە ئیلتیزامیشیان بە رێککەوتنی ھەردوو بەڕێزان لەسەر کاک فەرەیدون عەبدولقادر ئەندامی پێشووی یەکێتییی نیشتمانی و ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان، کرد.
مەحموود محەمەد دەشڵێت: بۆیە بڕیارمان دا دەقی رێککەوتننامە سیاسیەکەی نێوانمان و پاشکۆی ئەو رێککەوتنەش بۆ خەڵکی کوردستان وەکوو خۆی بڵاو بکەینەوە و بیانکەین بە حەکەم بۆ بڕیاردان کە کام لایەن لە رێککەوتنەکە لای داوە..
ئەمەش دەقی ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتی:
رێككه‌وتنى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان
له روانگه‌ى هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تى و پارێزگارى له ده‌ستكه‌وته‌كانىگه‌له‌كه‌مان, كه به خوێن و خه‌باتى چه‌ندین ساڵه هاتوونه‌ته‌دى, هه‌روه‌ها ئه‌زموونى درێژى خه‌بات و دامه‌زراندنى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم بۆ زیاتر بره‌وپێدانى ده‌ستكه‌وته‌كان و له‌به‌رچاوگرتنى خوێنى شه‌هیدان و دابینكردنى ئاینده‌یه‌كى گه‌ش بۆ كوردستان و یه‌كریزى گه‌لى كوردستان و زامنكردنى مافه ده‌ستوورییه‌كان و گێڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و زیاتر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان, هه‌ردوولا گه‌یشتینه ئه‌م رێككه‌وتنه سیاسیه.
1- هه‌ردوولا پابه‌ند ده‌بن به یه‌كێتى خاكى نیشتیمان و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان, قه‌واره سیاسى و ئیدارییه‌كه‌ى ده‌پارێزن و له رووى دامه‌زراوه‌یى و حوكمڕانىیه‌وه به‌هێزى ده‌كه‌ین.
2- هه‌ردوولا له به‌رێوه‌بردن و به‌هێزكردنى دامه‌زراوه ده‌ستوورى و یاسایى و كارگێڕىیه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا شه‌راكه‌تى راسته‌قینه و كارا له نێوانیان بونیات ده‌نێن, به شێوه‌یه‌ك كه ده‌سه‌ڵاته‌كان له چوارچێوه‌ى شه‌رعیه‌ت دابن و پیاده‌كردنیان له ئیراده‌ى گه‌ل و دامه‌زراوه فه‌رمى و یاساییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه بگرێت.
3- له پێناو به‌هێزكردنى سیسته‌مى به‌رگرى و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كان و پاراستنى ئاشتى و ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان, پێكه‌وه هه‌ردوولا له رێگاى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ر بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ, به شێوه‌یه‌ك ببێته مایه‌ى یه‌كگرتنه‌وه‌ى ته‌واوه‌تیان و باشتر رێكخستنه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ى دامه‌زراوه نیشتیمانییه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
4- هه‌دوولا به ته‌واوى توانایانه‌وه پاڵپشتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى و چه‌سپاندنى زیاترى شه‌فافیه‌ت و دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى و به‌هێزكردنى رۆڵى دامه‌زراوه‌كانى چاودێرى له هه‌رێمى كوردستاندا, هه‌ر هه‌نگاوێكیش بۆ به‌دیهێنانى ئه‌م ئامانجه پێویستى به دانانى یاسا بێ, هه‌ردوولا وه‌كو یه‌ك تیم له په‌رله‌مانى كوردستاندا كارى بۆ ده‌كه‌ن.
5- هه‌ردوولا پاڵپشت ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رنامه‌یه‌كى هاوسه‌نگ و تێر و ته‌واوى ئه‌نجامدانى چالاكى ئیدارى هه‌بێ له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستاندا.
6- أ - هه‌ردولا هه‌وڵده‌ده‌ن له ماوه‌ى خوڵى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان ته‌واو بكرێت و خواسته جیاوازه‌كان له سه‌ر سیسته‌مى سیاسى له رێگاى ده‌ستووره‌وه به سازان چاره‌سه‌ر بكرێت. هاوكات هه‌ردوولا پاڵپشتى ئه‌وه ده‌بن به ره‌چاوكردنى به‌رنامه‌ى چاكسازى مه‌ركه‌زى, له‌ژێر چاودێرى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تدا (لامه‌ركه‌زیه‌تى ئیدارى) له‌سه‌ر بنه‌ماى شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ یه‌كه كارگێڕییه‌كان كارى پێ بكرێت.
6-ب- تا ئیقرارى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان, پڕۆژه یاساكانى كه ره‌هه‌ندى نیشتیمانیان هه‌یه به سازان ئاماده بكرێت, له‌وانه‌ش یاساى هه‌ڵبژاردن.
7- هه‌ردوولا له رێگاى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌وڵ و هه‌نگاوى هاوبه‌شیان ده‌بێ بۆ هه‌مه‌چه‌شنه‌كردنى سه‌رچاوه‌كانى داهاتى هه‌رێمى كوردستان, له پاڵ نه‌وت و گاز, په‌ره‌پێدانى كه‌رتى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و گه‌شتوگوزار به ئه‌وله‌وییه‌ت وه‌رده‌گیردرێ, هاوكات رێكخستنه‌وه‌ى سیسته‌مى بانكى و كه‌رتى وه‌زیفه‌ى گشتى و دروستكردنى ئه‌نجوومه‌نى راژه‌و دروستكردنى سندوقى خانه‌نشینى, ئامانجى هاوبه‌شى هه‌ردوولا ده‌بێت.
8- پارتى و یه‌كێتى كۆكن كه دامه‌زراوه یاساییه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به شه‌فافى سامانى ژێرزه‌وى و نه‌وت و گاز بخه‌نه خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستان و ته‌واوى ئه‌و یاسایانه له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ربچن كه له یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستاندا هاتوون, هه‌روه‌ها په‌له بكرێت له دروستكردنى سندوقى داهاته‌كانى نه‌وت و گاز به پێى ئه‌و یاسایه‌ى كه له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رچووه.
9- هه‌ردوولا له سه‌ر ئاستى حكومه‌تى فیدراڵى هاوهه‌ڵوێست ده‌بن له په‌یوه‌ندى به مافه ده‌ستووریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێبه‌جێكردنى ته‌واوى بنه‌ماكانى سیسته‌مى فیدراڵى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى په‌یوه‌ست به ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و پرسى نه‌وت وگاز و بودجه‌ى هه‌رێم و پێشمه‌رگه و ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتى, ئه‌م هاوهه‌ڵوێستیه له رێگاى دامه‌زراوه یاسایى و ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌ره‌كانمان له دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كرێت, هه‌روه‌ها دامه‌زراندنى هاوپه‌یمانى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئامانجى هاوبه‌شى هه‌ردوولا ده‌بێت.
10- هه‌ردوولا پابه‌ند ده‌بن به‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ر هه‌رسێ ئاستى عێراق و هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى له چوارچێوه‌ى دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت, هاوكات هه‌ردوولا دیدگاى هاوبه‌شیان ده‌بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى ده‌ورووبه‌ر و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى كێشه‌ى كورد له به‌شه‌كانى دیكه‌ى كوردستان, ئه‌مه‌ش به رێزگرتن له به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تى هاوبه‌ش.
11- هه‌ردوولا پابه‌ند ده‌بن به رێزگرتنى ماف و ئازادى پێكهاته ئه‌تنیكى و ئایینیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى به‌شداریكردن له ده‌سه‌ڵاتى سیاسى هه‌رێمى كوردستاندا.
12- هه‌ردوولا هاوهه‌ڵوێستن كه تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى به‌رده‌وامه له سه‌ر ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان, له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن له سیاسه‌تى هاوپه‌یمانێتى ناوخۆیى و هه‌رێمى و نێوده‌وڵتى بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و توندڕه‌وى.
13- هه‌ردوولا هاوهه‌ڵوێستن له سه‌ر ئه‌وه‌ى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بایه‌خى ته‌واو بدات به ره‌خساندنى هه‌لى كار و باشتركردنى بژێوى ژیانى خه‌ڵك و پێشكێشكردنى خزمه‌تگوزارى زیاتر به هاووڵاتیان و باشتركردنى ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ و مافى ژنان و ژینگه‌پارێزى.
14- سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ماهه‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست ده‌بن له په‌رله‌مان و ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت بۆ كارى په‌رله‌مانى له نێوان هه‌ردوو فراكسیۆنى یه‌كێتى و پارتى, هه‌ردوولاش كۆكن كه جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ لایه‌نى سێیه‌م پێكهاته‌كان بێت و به‌ڕاوێژ و هه‌ماهه‌نگى ده‌ستنیشان بكرێت و دابنرێت.
15- هه‌ردوولا كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ى له رووى دارایى وداهات و خه‌رجیه گشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێویستیان به رێكخستنه‌وه هه‌یه, بۆیه له رێگاى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دووباره رێكخستنه‌وه‌ى یاسایى و موئه‌سه‌ساتیانه‌وه بۆ ئه‌م بواره بكرێت, به شێوه‌یه‌ك ببێته مایه‌ى چه‌سپاندنى زیاترى شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌رى و هاوسه‌نگى له ئیداره‌دانى داهات و خه‌رجییه‌كان و سامانى گشتى وڵات.
16- په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به پێى یاسا به‌ركاره‌كان له رێگاى دامه‌زراوه ده‌ستوورى و یاساییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن:
أ- له فه‌رمانگه‌ى په‌یوندییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى ده‌ره‌وه و شاند و مه‌ڕاسیم و بۆنه پڕۆتۆكۆلییه‌كان هاوسه‌نگى و به‌شدارى هه‌ردوولا له حكومه‌ت پارێزراو ده‌بێت.
ب- له خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان رێكخستنه‌وه‌ى یاسایى بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت, به شێوه‌یه‌ك وه‌زیرى هه‌رێم بۆ ئه‌م بابه‌ته دیارى بكرێت.
17-هه‌ردوولا وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م ره‌وشه سه‌پێنڕاوه‌ى كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كى باڵاى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا پێكدێت بۆ پاڵپشتى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 و چه‌سپاندنى ئیستحقاقى كورد له‌م ناوچانه ئامانجى هاوبه‌شه هه‌ردوولا ده‌بێت, به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
أ- دیاریكردنى دۆسیه‌ى تایبه‌ت به ماده‌ى 140 ى ده‌ستوورى عێراق به سه‌رجه‌م رێكاره یاسایى و ئیدارییه‌كانه‌وه له سه‌ر هه‌ردوو ئاستى كه‌ركوك و عێراق.
ب- دیاریكردنى دۆسیه‌ى تایبه‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى ژیان و گوزه‌رانى ناو كه‌ركووك.
ت- حكومه‌تى هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگى له گه‌ڵ حكومه‌تى فیدرال كارده‌كات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى پارێزگاى كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم (جێناكۆكه‌كان), له رووى سیاسى, ئیدارى, سه‌ربازى و ئه‌منى.
ج- پڕۆسه‌ى دانانى پارێگارى كه‌ركووك له پاشكۆى ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه دیاریكراوه.
18- پابه‌ندبوونى هه‌ردوولا به‌م رێككه‌وتنه به هه‌موو خاڵه‌كانیه‌وه پاڵپشتى حوكمڕانى سه‌رتاسه‌رى كوردستان ئه‌ركى هاوبه‌شى هه‌ردوولایه و پێكه‌وه‌بوون به‌رده‌وامبوونى شه‌راكه‌تى راسته‌قینه ده‌پارێزى و بۆ جێبه‌جێكردن و به‌دواداچوونى ناوه‌ڕۆكى ئه‌م رێككه‌وتنه لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكدێت و مانگانه یان له كاتى پێویست كۆده‌بنه‌وه.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان
4/3/2019 4/3/2019
Your Comment