کوردی سووریا پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌ داعشییه‌کان بۆ عێراق ڕاده‌گرن

به‌شی جیهان- به‌رپرسی چاودێری له‌سه‌ر دادگه‌یی‌کردنی چه‌کدارانی داعش له‌ ناوچه‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا ده‌ڵێت: پاش ده‌رکردنی حوکمی له‌سێداره‌دان بۆ چه‌کدارانی عێراقیی داعش له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌رپرسانی کوردی سووریا بڕیاریان داوه‌ گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌ داعشییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ڕابگرن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی کوردی سووریا به‌ ڕادیۆ نیشتیمانیی ئه‌مریکایان گوتووه‌ که‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ دامه‌زراندنی دادگه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی به‌ مه‌به‌ستی دادگه‌یی‌کردنی چه‌کدارانی داعش چڕ کردووه‌ و هه‌روه‌ها به‌پێی ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق ژماره‌یێک له‌ زیندانییانی عێراقیی داعشیان بۆ ئه‌و وڵاته‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ به‌ڵام دادگه‌کانی عێراق حوکمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ئه‌ندامانی داعش ده‌رکردووه‌ و حوکمه‌کانیان جێبه‌جێ کردووه‌.

ئه‌مینه‌ به‌رپرسی چاودێری له‌سه‌ر دادگه‌یی‌کردنی نزیکه‌ی 7 هه‌زار گومانلێکراوی گرووپی تیرۆریستیی داعش به‌ ڕادیۆ نیشتیمانیی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ به‌رپرسانی کوردی سووریا گواستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی عێراقیی داعش بۆ ئه‌و وڵاته‌یان ڕاگرتووه‌.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌کدارانی عێراقیی داعش بۆ ئه‌و وڵاته‌ زیادی کرد: ئێمه‌ گرووپێک له‌ چه‌کدارانی عێراقیی داعشمان ڕاده‌ستی ئه‌و وڵاته‌ کرد به‌ڵام سه‌رجه‌میان له‌سێداره‌ دران. ئێمه‌ ئه‌م کاره‌مان ئیدانه‌ کرد و گواستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی دیکه‌ی عێراقیی داعشمان بۆ ئه‌و وڵاته ڕاگرت. عێراق هه‌روه‌ها حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ 6 ئه‌ندامی فه‌ڕه‌نسیی داعشیش ده‌رکردووه‌.

به‌رپرسانی کوردی سووریا ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردووه‌ که‌ ناتوانن 7 هه‌زار گومانلێکراوی داعش لای خۆیان بهێڵنه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ داوایان له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپی کرد که‌ چه‌کدارانی بیانیی داعش له‌ وڵاتی خۆیاندا دادگه‌یی بکرێن به‌ڵام به‌رپرسانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌ که‌ ده‌بێ ئه‌ندامانی سه‌ر به‌و وڵاتانه‌ له‌ هه‌مان شوێن دادگه‌یی بکرێن که‌ له‌وێ ده‌ستگیر کراون. به‌ڵام کێشه‌که‌ ئه‌مه‌یه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی سووریا شه‌رعییه‌تی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی نییه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ دادگه‌یی‌کردنی ئه‌و که‌سانه‌ش له‌ ڕووی ستاندارده‌ یاساییه‌کانی ئه‌ورووپاوه‌ شه‌رعییه‌تێکی نییه‌. له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا دامه‌زراندنی دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ناوچه‌ی ژیر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا قبووڵ ناکه‌ن.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ڕادیۆ نیشتیمانیی ئه‌مریکا ڕاپۆرتی دا که‌ وڵاتانی ئه‌ورووپی ڕه‌زامه‌ندیی خۆیانیان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی دادگه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگه‌یی‌کردنی چه‌کدارانی داعش له‌ عێراق ده‌ربڕیوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54086

Your Comment

You are replying to: .
captcha