حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک ڕاگه‌یاند

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌ میحوه‌ری باکووری عێراق هه‌موو ئه‌و داواکارییانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌ که‌ باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌ن بۆ پارێزگای که‌رکووک.

کوردپرێس:

عه‌لی حوسێنی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌ میحوه‌ری باکووری عێراق گوتی: "باسکردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ پاساوی یارمه‌تیدانی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌وێ و له‌ دوای ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مدواییه‌ هیچ پێویست نین".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد: هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌و پارێزگایه‌ له‌ ڕووی ژماره‌وه‌ که‌م نین به‌ڵام ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کان ناپیشه‌یین.

حوسێنی پێیوایه‌ که‌ ئه‌و داواکارییانه‌ به‌ته‌واوه‌تی داواکاریی سیاسین و ئه‌وانه‌شی له‌ پشت ته‌قینه‌وه‌کانی که‌رکووکه‌وه‌ بوون به ‌زوویی ئاشکرا ده‌کرێن.

شایانی باسه‌؛ به‌ دوای ڕوودانی 6 ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له‌ دوای یه‌ک له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی که‌رکووک که‌ کوژران و برینداربوونی زۆرینه‌ی هاووڵاتییانی لێکه‌وته‌وه‌، به‌رپرسانی باڵا و حیزبه‌ کوردستانییه‌کان و نوێنه‌رانی کوردی په‌رله‌مانی عێراق گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک و به‌شداریی ئه‌و هێزه‌ له‌ دابین‌کردنی ئاسایشی ناوچه‌که‌یان به‌ گرنگ و زه‌رووری وه‌سف کرد‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54079

Your Comment

You are replying to: .
captcha