کوردپرێس: لە ساڵی 2017، حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره رێککەوتنێکی لەگەڵ مۆسکۆ به گوژمه‌ی 2.5 ملیار دۆلار واژۆ کرد بۆ کڕینی سیستەمی موشه‌كی ئێس 400، کە پێشکەوتووترین سیستەمی دژە مووشەکی و دژە فڕۆکەیە.
بڕیارە تورکیا چوار سیستەمی ئێس 400 وه‌ربگرێت، کە هەر یەکێکیان نۆ بارهەڵگر و 144 مووشەک لەخۆدەگرێت.
میدیاكانی توركیا ئاماژە بە شوێنی جێگیرکردنی سیستەمە مووشەکییەکە کردووە و رایگەیاندووە یەکێک لەو سیستەمانە لە بەرزترین ناوچەی ئەنقەرەی پایتەخت، داده‌نرێت کە ناوی ئایاشە.
سیستەمێکی دیکەش لە بنکەی سه‌ربازیی ئاکنجی له هەمان شار، دادەنرێت و دوو سیسته‌می دیكه‌ش له كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوا داده‌نرێت له‌نێوان شاره‌كانی ئه‌نتاڵیا و مێرسین به‌رامبه‌ر ده‌ریای سپی.
ئەمە لەکاتێکدایە ئه‌مریكا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌كات له ئه‌گه‌ری كڕینی ئه‌و سیسته‌مه مووشه‌كییه و دواجاریش مۆڵه‌تی دوو هه‌فته‌ی پێدابوو بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له كڕینی سیسته‌مه‌كه.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی رووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment