شاندێکی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی که‌رکووک ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیاره‌ شاندێکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆخی ئه‌منیی که‌رکووک سه‌ردانی شاره‌که‌ بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1ی جوونی 2019 شاندێکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆخی ئه‌منیی که‌رکووک و سووتاندنی زه‌وییه‌ کشتوکاڵییه‌کانی کورد سه‌ردانی شاره‌که‌ بکات و له‌گه‌ڵ ئیداره‌ و لیژنه‌ی ئه‌منیی شاره‌که‌ کۆ بێته‌وه‌.

دواتر شانده‌که‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق ڕاسپارده‌کانی خۆیان له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منیی شاره‌که‌ و هۆکاره‌کانی سووتاندنی به‌روبومی کشتوکاڵی جووتیارانی کورد له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ئاڕاسته‌ی حکوومه‌تی فیدڕاڵی ده‌کات.

ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ شه‌وى 30ی ئایار شه‌ش ته‌قینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕێگه‌ى به‌غدا له‌ که‌رکوک ڕوویان دا و به‌پێی ئاماره‌کانیش دوو هاووڵاتى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 38ى دیکه‌ش بریندار بوون.

هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابروودا به‌شێک له‌ زه‌وییه‌ کشتوکاڵییه‌کانی کورد له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ سووتێندراون، ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌ ناوخۆی هه‌رێم لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌ و داوا له‌ حکوومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌کرێت به‌ هانای خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌وه‌ بچن که‌ زیانیان پێگه‌شتووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54061

Your Comment

You are replying to: .
captcha