به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش کووده‌تای بێئاکامی تورکیا و ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌و وڵاته، ڕۆژی 21ی نۆڤێمبێری 2016وه بۆ یه‌که‌ین جار له پارێزگای کوردنشینی وان به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان، ڕێپێوان و هه‌ر جۆره گردبوونه‌وه‌یێک قه‌ده‌غه ڕاگه‌یێندرا. ئه‌م بڕیاره که له‌لایه‌ن ئیبراهیم تاشیاپان قایمقامی ئه‌وکاته‌ی وان گیرایه‌به‌ر دواتر له‌لایه‌ن موراد زۆرلۆئۆغڵۆ قایمقامی پاش ناوبراویش ئه‌نجام درا و له ئێستادا له‌لایه‌ن مێهمه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز قایمقامی ئێستای وان پێوشوێنگری ده‌کرێت.
باری نائاساییی وان که له‌سه‌ر پشتیوانیی 3 قایمقامی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌و شاره ڕاگه‌یێندراوه نزیکه‌ی 922 ڕۆژه درێژه‌ی هه‌یه و به شێوازی یه‌ک مانگه و 15 ڕۆژه درێژ ده‌کرێته‌وه. له‌م 922 ڕۆژه‌دا تێکڕای به‌رنامه و ڕێوڕه‌سمی ڕێکخراوه مه‌ده‌نی، پێکهاته و حیزبه سیاسییه‌کان قه‌ده‌غه ڕاگه‌یێندراوه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه ڕێگه به پێکهاته‌کانی نزیک له حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار دراوه که به‌رنامه‌کانیان له‌وان "ڕێپێوانی ئاڵا"، "ڕێپێوان بۆ ئیدانه‌کردنی کووده‌تای 15ی جووڵای"، "خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه بۆ ئیدانه‌کردنی ئیسرائیل" و... به‌ڕێوه ببه‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی یه‌نی یاشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment