به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی 31ی مه‌ی 2019 به‌رهه‌م ساڵح وتارێکی له کۆنگره‌ی نائاساییی باڵای وڵاتانی عه‌ره‌بی له مه‌ککه پێشکه‌ش کرد و گوتی: سه‌ره‌تا ڕێگه‌م پێبده‌ن سوپاس و ستایشی خۆم به براكانم له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودی بگه‌یه‌نم هه‌ر له پادشا و حكوومه‌ت و گه‌له‌كه‌ی بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رم و پڕ ڕێزه‌ی لێیان كردین، له‌و كاته‌وه‌ی گه‌شتووینه‌ته خاكی ئه‌م وڵاته میوانداریكاره شهرفهمهند و به‌خشنده بووین به خانه خوێكهیان كه مێژووه‌كه‌ی ئه‌و به‌خشنده‌ییه‌ی بنیاد ناوه.
سه‌رۆک كۆماری عێراق له وتاره‌كه‌یدا ڕاشیگه‌یاند: له مه‌ككه‌ی پیرۆز كۆ ده‌بینه‌وه، له‌م شوێنه پیرۆز و پاكه، له‌م مانگه موباره‌كه‌دا، نزاكانمان له شه‌وانی كۆتاییی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و له ئامێزی ماڵی په‌روه‌ردگار ده‌نێرین و ده‌پاڕێینه‌وه كه په‌روه‌ردگار ئاشتی و ئارامی و خێر و خۆشی به سه‌ر گه‌له‌كانمان ببارنێت و ببینه نموونه‌یێكی دیاری په‌یڕه‌وكاری ڕه‌وشت و ئاكاری پێغه‌مبه‌رمان محه‌مه‌د مسته‌فا سڵاو و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت له‌پێناو چه‌سپاندنی به‌هاكانی ئاشتی و خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌یی.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا وتی: له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا كۆبوونه‌وه‌كانمان ده‌كه‌ین كه به‌داخه‌وه دۆخی ناوچه‌كه‌مان ئه‌مڕۆ باشتر نییه له دوێنێ، له كاتێكدا به‌شێک له وڵاته‌كانمان له جیهانی عه‌ره‌بی به دۆخێكی گۆڕانكاری قورس‌دا تێِپهڕ ده‌بن.
به‌رهه‌م ساڵح زیادی کرد: دڵمان لای كهسوكارمانه له سوودان و جه‌زائر، ئه‌وان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاستهنگهكانیانن كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، دۆخه‌كه له وڵاتی لیبیا دڵخۆشكه‌ر نین، لهلایێكیترهوه سووریا له‌گه‌ڵمان نییه له‌مڕۆدا و به دۆخێكی قورس‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هاوكات دۆخی یه‌مه‌ن و ئه‌قسای پیرۆز هاوار ده‌كات به‌ڵام هیچ كه‌س به‌ده‌مییه‌وه ناچێ.
سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌باره‌ی عێراقیش جه‌ختی کرده‌وه: به‌دڵنیایییه‌وه نا‌بێـت عێراق وڵاتهكهممان له بیر بچێت، سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كان و ئومێده‌كان به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئێستاش ئاسته‌نگی مه‌ترسیدار له به‌رده‌مماندا ماوه.
به‌رهه‌م ساڵح ڕاشیگه‌یاند: له میانی ئه‌م قه‌یران و دۆخه نه‌خوازراو و پێشهاته یه‌ک له دوای یه‌كانه‌دا و له‌م دۆخه نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی هه‌ستیاره‌دا شایه‌تحاڵی دۆخێكی قه‌یراناوین كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جه‌نگێكی گشتگیر بێته ئاراوه، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر نه‌به‌ین ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییێكی زۆری ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌بینه‌وه كه وڵاته‌كانمان په‌لكێشی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه ده‌كات.
ناوبراو له درێژه‌دا زیادیشی کرد: ئێمه له عێراق ئه‌زموونێكی قورسمان هه‌یه له جه‌نگ و به‌ئامانجگرتنی تواناكانمان له‌لایه‌ن تیرۆره‌وه كه كاری كرده سه‌ر ئاسایشی ناوخۆمان و كاریگه‌ریشی كرده سه‌ر ئاسایشی جیهانی عه‌ره‌بی و دراوسێكانمان و تا ڕاده‌یێکیش سه‌ر ئاسایش و ئارامی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌باره‌ت به سعوودیه ڕوونی گوتی: ئاسایشی شانشینی یه‌كگرتوی سعوودییه‌ی برا بریتییه له ئاسایشی عێراق، ئاسایشی ئیمارات و ئاسایشی وڵاتانی كه‌نداویش ئاسایشی ئێمه‌یه، ئێمه له عێراق به جددی پابه‌ندین به ئاسایشی شانشینی سعوودییه و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو، هه‌ر به ئامانجگرتنێكی ئاسایشیان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئێمه و سه‌قامگیری و ئاسایشی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌گشتی، ئیدانه‌ی هه‌ر جۆره دوژمنكارییێک ده‌كه‌ین كه بكرێته سه‌ر براكانمان چوونكه تێكچوونی ئاسایشی ناوچه‌كه بریتییه له تێكچونی ئاسایشی عێراق و سهقامگیرییهكهشی.
به‌رهه‌م ساڵح ده‌رباره‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد: كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامیی دراوسێی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بیه، هیودارین كه ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی به دوور بێت له هه‌ر جۆره به‌ئامانجگرتنێک و سنووری 1400 كم بهیهكمانهوه ده‌به‌ستێت و په‌یوه‌ندییێكی قووڵ و پڕمهودا به یهكمانهوه گرێ ده‌دات، به دڵنیاییشه‌وه ئاسایش و سه‌قامگیریی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی هاوسێ له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ناوچه‌كه پێویستی به سه‌قامگیری و سیسته‌مێكی ئاسایشی هاوبه‌شه كه ڕێز له سه‌روه‌ری و ده‌ستوه‌رنه‌دان بگرێت له كاروباری ناوخۆی یه‌كتری و توندوتیژی و توندڕه‌وی ئیدانه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوبه‌ش و پابه‌ندین به ئاسایشی ناوچه‌كه‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح له درێژه‌دا باسی له‌وه کرد: هه‌وڵه‌كانمان ته‌نیا به ئاڕاسته‌ی بنیادنانی سیسته‌می ئابووری و سیاسی كاریگه‌ر نییه له‌گه‌ڵ براكانمان له شانشینی و كه‌نداو و وڵاتانی عه‌ره‌بی و دراوسێ ئیسلامییه‌كانمان به‌ڵكوو ئامانجمان به‌شداری كردنی دهوڵهتهكهمانه له ڕاڕه‌وی دیبلۆماسی بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری به‌رده‌وام له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه كهڵهكهبووهكانییهتی.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئێمه به بێ جیاوازی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا كار له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ین. ده‌مه‌وێت واز له موجامه‌له بھێنم و كۆمه‌ڵێک پێشنیازی كرده‌یی بخه‌مه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئاستی ئه‌و ڕووداوه‌ی كه پێویستی كرد ئه‌م لووتكه تایبه‌ته‌ی بۆ ببه‌ستین و شێوازی ته‌قلیدی ئه‌م لووتكانه تێپه‌ڕێنین. وه‌بیرتان ده‌ھێنمه‌وه كه عێراق به ناوه‌ندی ئاسایشی ناوچه‌كه داده‌نرێت، توندوتیژی و نائارامی ئه‌منی و سیاسی له عێراق ھاوكێشه‌ی ئه‌منی له ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تێک دا و بووه ھهڕهشهیێک له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێک ده‌رئه‌نجامی كاره‌ساتباری لێكهوتهوه و سیسته‌می ئه‌منی و سیاسی له ناوچه‌كه شێواند، به‌ھێزكردن و به‌ره‌وپێشبردنی سه‌قامگیری له عێراق پێویستی به ھاوكاری و لێكتێگه‌یشتنی نێوان برایان و دۆستان و دراوسێكان ھه‌یه ئه‌وه‌ش واده‌خوازێت دۆستانمان پشتیوانی له عێراق بكه‌ن، چوونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و چاک بێته‌وه ھه‌مووان چاک ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش بێت ھه‌مووان نه‌خۆش ده‌كه‌ون، پێمان وایه ھه‌ر جۆره پێكدادانێک له ناوچه‌كه‌ماندا ڕوو بدات ئاسایشی عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕاشیگه‌یاند: له‌م سۆنگه‌یه‌وه له سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و په‌رۆشیمان بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه، عێراق ئاماده‌یه ھه‌موو توانایێكی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگ و گرینگیشه دیالۆگ ڕاسته‌وخۆ بێت و توندوتیژی و جه‌نگ وه‌لاوه بنێین وه‌ک ڕێگه‌چاره‌یێک بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ڕووبه‌ڕوومان بۆته‌وه. گرنگه ئه‌و دیالۆگه سیسته‌مێكی ھه‌رێمی سه‌قامگیری لێبكه‌وێته‌وه و ببێته به‌ردی بناغه بۆ كۆتایی ھێنان به قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ناوچه‌یێک بۆ ته‌واوكار و لێكتێگه‌یشتن.
به‌رهه‌م ساڵح زیادی کرد: دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه ھه‌ڵوێستی ئێمه پشتیوانی كردنه له گه‌لی فه‌له‌ستین بۆ به‌ده‌ست ھێنانی مافه‌كانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی كه پایته‌خته‌كه‌ی قودسی شه‌ریف بێت، ھه‌روه‌ھا ئێمه به‌په‌رۆشین بۆ كۆتایی ھێنان به نه‌ھامه‌تییه‌كانی گه‌لی سووریا و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له ئیراده بۆ ژیانێكی ئازاد و شكۆمه‌ندانه، ھیوامان چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی یه‌مه‌ن و پشتیوانیش له ھه‌موو كۆششێكی دڵسۆزانه ده‌كه‌ین بۆ كۆتایی ھێنان به نه‌ھامه‌تییه‌كانی گه‌لی یه‌مه‌نی برا و به‌دیھێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنی.
سه‌رۆک کۆماری عێراق له کۆتاییدا وتی: ئێمه له عێراق دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه باشترین ڕێگه‌چاره بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان بریتییه له ئاشتی و یه‌كڕیزی له به‌رامبه‌ر تیرۆر و توندڕه‌وی و ڕێگه‌چاره‌ی ئاسایشی ھاوبه‌ش كه ڕێز له سه‌روه‌ری وڵاتان ده‌گرێت و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و په‌یوه‌ندیی دۆستانه به‌ره‌وپێش ده‌بات و په‌یوه‌ندیی بازرگانی و ئابووری پته‌وتر ده‌كات چوونکه ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان مایه‌ی ده‌ست پێكردنی كاروانی گه‌شه‌پێدانن له وڵاتهكانماندا.
سه‌رچاوه: ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment