به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ئه‌نجام دا و دوایین گۆڕانکارییه‌کانی سووریا به‌تایبه‌ت ئیدلبیان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
ئه‌ردۆغان له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا باسی له قۆناغی چاره‌سه‌ری سیاسی و ده‌سته‌به‌رکردنی به‌په‌له‌ی ئاگربه‌ست له ئیدلب کرد.
سه‌رکۆماری تورکیا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی نه‌ھێشتنی مه‌ترسی زیادبوونی کۆچ بۆ سه‌ر سنووره‌کان و ڕێگری له زیانی گیانی زیاتر له ھێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل له باشووری ئیدلب کرده‌وه.
هه‌روه‌ها ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆکی ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه که په‌یوه‌ندیی نێوان دوو وڵات به ڕۆژه‌ڤی ئه‌رێنی به‌ره‌وپێش ده‌چێت و ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و دیداره ده‌کرێ که بڕیاره له لووتکه‌ی G-20ی وڵاتی ژاپۆن کۆ ببنه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment