کوردپرێس:
کۆمپانیای ماراتن ئۆیلی ئەمریکی ڕایگەیاند پڕۆسەی کشانەوەی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان ڕۆژی 31ی ئایار کۆتایی هاتووە و ئەو کۆمپانیایە کارەکانی دەباتەوە بۆ نێو وڵاتی ئەمریکا.
سەنتەری کۆمپانیاکە لە هێوستۆنی ئەمریکایە و 15 لە سەدی پشکی کێڵگەی نەوتیی ئوتروشی هەرێمی کوردستانی پێبوو و بەپێی پشکەکەی ڕۆژانە 2400 بەرمیل نەوتی لە سێ مانگی یەکەمی 2019 بەرکەوتووە.
تا ئێستاش دیار نییە کڕیاری کۆمپانیاکە و دارایییەکانی ئەو کۆمپانیایە کێیە. بەڵام ئەو کۆمپانیایە بڕیاری داوە کارەکانی لە هەموو وڵاتانی جیهان هەڵپەسێرێت و هەموو چالاکییەکانی بباتەوە نێو خاکی ئەمریکا بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی شیل.
کۆمپانیای ماراتنی ئەمریکی لە ساڵی 2013وە تا ئێستا کارەکانی خۆی لە 10 وڵاتی جیهاندا وەستاندووە کە یەک لە گرینگترینیان وڵاتی بەریتانیا بوو.
Your Comment