کوردپرێس:
ئەحمەد ئەبولغەیز سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕۆژیهەینی لە لێدوانێکدا کە ڕاستەوخۆ لە زۆر کەناڵی عەرەبییەوە ڕووماڵ دەکرا ڕایگەیاند عێراق ناڕەزاییی دەربڕیوە بەرانبەر بە بەیانی کۆتاییی دانیشتنی نائاساییی لووتکەی عەرەبی کە لە شاری مەکەی پیرۆز بەڕێوە چوو.
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب لەو بارەیەوە زیادی کرد: عێراق دژایەتیی خۆی دەربڕیوە بەرانبەر بە بەیانی کۆتاییی دانیشتنەکە کە ئیدعای دەستوەردانی ئێران لە کاروباری هەموو وڵاتان دەکات.
بەوتەی ئەبولغەیز لە بەیاننامەکەی عێراقدا لەو بارەیەوە نووسراوە عێراق وتوویەتی وێڕای ئەوەی هەموو هەنگاوێکی هەڕەشەکەر لە ئاسایشی سعوودیە ئیدانە دەکات ڕاشیدەگەیەنێت کە لە نووسینی بەیانی کۆتاییی دانیشتنەکەی مەکەی پیرۆزدا کە دژایەتیی ئێران دەکات بەشدار نەبووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment