موقتەدا سەدر: کەرکووک بۆتە قوربانیی گەندەڵی و بەربەرەکانێی قەومی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقتەدا سەدر لەبارەی دۆخی كەركووكەوە پەیامێک بۆ حكوومەتی عێراق دەنێرێت و دەڵێت شتێک بكە ئەگەرنا با خۆمان بیكەین.

کوردپرێس: لە تویتێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لەبارەی دۆخی كەركووک و تەقینەوەكانی شەوی رابردووەوە پەیامێكی بۆ حكوومەتی عێراق اردووە و نوسیوویەتی: "تا كار لەكار نەترازاوە گوێبگرن و بە ئاگابێنەوە، جا ئەی حكوومەت یان خۆت شتێک بكە، یان لێگەڕێ خۆمان بیكەین، بەڵكوو ئێمە شتێک بكەین سوودی ھەبێت نەوەک زیان".

ھەروەھا سەدر نوسیوویەتی: "گەل بەدەست برسیەتی و خۆسەپاندن و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و دەبێت گەندەڵكاران و كەسانی سەر بە حزبەكان لە پۆستەكان دووربخرێنەوە".

شایانی باسە شەوی رابردوو 30/05/2019، زنجیرەیێک تەقینەوە لە شاری کەرکووک روویان دا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا و 24ی دیکەش بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54036

Your Comment

You are replying to: .
captcha