بەپێی هەواڵی کوردپرێس: لە بەیاننامەیێکدا، هەدەپە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی خواکوڕک دەڵێت: "ئۆپەراسیۆنی خواکوڕک دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئامانجی حکوومەتی تورکیا گەرەنتی کردنی دەسەڵاتی سیاسییە".
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنی خواکوڕک دووبارەکردنەوەی سیاسەتەکانی شەڕخوازیی 40 ساڵی رابردووە و بەهیچ شێوەیێک کێشەکان چارەسەر ناکات".
لەبارەی ئامانجی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکە، هەدەپە پێی وایە: "ئامانجی حکوومەتی تورکیا گەرەنتی کردنی دەسەڵاتی سیاسییە و پێش هەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ هەوڵی زیاد کردنی دەنگەکانی دەکات".
رۆژی سێشەممەی رابردوو 28/05/2019، وهزارهتی بهرگریی توركیا لەبارەی ئەو هێرشە نوێیەیان بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند: له ئێوارهی دوێنێوه ئۆپەراسیۆنێکمان دژی چەکدارانی پەکەکە به بهشداری هێزی كۆماندۆزی توركی و تۆپخانهكانی سوپا دهستپێكردووه و سنووری ئۆپراسیۆنهكهش شاخی خواكوڕک دەگرێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment