مەسعوود بارزانی: هێرش بۆ سەر هەولێر تاوانە لەدژی مرۆڤایەتییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌سعوود بارزانی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند، زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر دەکەن و ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شەوی رابردووی سه‌ر هه‌ولێر له ‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: "زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی ڕابردوی سەر هەولێر دەکەین و، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی، بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "جەختیش دەکەینەوە هەروەکچۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت، داوا لە گەلی کوردستانیش دەکەم لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە و پەلامارانەدا خۆڕاگر بن".

News Code 5403

Your Comment

You are replying to: .
captcha