بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسیە ڕەمەزان عەنتار، ژنە شەڕڤانێکی کوردی سووریایە لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا تەڤڵی یەکینەکانی پاراستنی ژنان بوویەوە تا ناوچەکەی لە هێرشی داعش بپارێزێت.
ئەم ژنە شەڕڤانە کوردە بە بۆنەی لێکچوونی زۆرەوە بە ئانجێلینا جوولی ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی بە ئانجێلینای کورد بەناوبانگ کرا. لە دوو ڕۆژ پێشەوە هێندییەکان لە ئەژماری خۆیاندا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی ئەم ژنە شەڕڤانە کوردەیان بڵاو کردۆتەوە وەکوو سەربازێکی ژنی هێندی داویانەتە قەڵەم کە لە بیابانەکانی ڕاجستانی هێند لە نزیکی سنووری پاکستان خەریکی پاسەوانی کردن لە وڵاتە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی هەواڵدەریی فەرەنسا، ئەو وێنەیە بە هەڵە وەکوو سەربازێکی هێندی هەزارەن جار لە فەیسبووک و توویتەر بڵاو کراوەتەوە لەحاڵێکدا کە ناوبراو ئەندامێکی یەکینەکانی پاراستنی ژنانە لە سووریا کە لە ساڵی 2016 و لە شەڕی داعشدا گیانی لەدەست دا.
هەواڵدەریی فەرەنسا لە سەردێڕی ڕاپۆرتەکەیدا لەبارەی ئەم رووداوە دەنووسێت: «نا، ئەمە وێنەی سەربازێکی هێندی لە بیابان نییە.»
هەوڵدەریی فەرەنسا جەخت دەکاتەوە کە بی بی سی و گۆڤاری تایمز ڕاپۆرتیان لەسەر ئەو ژنە شەڕڤانە کوردە نووسیوە، ئاسیە ڕەمەزان عەنتار ژنە شەڕڤانێکی بوێری کوردی سووریایە کە بە بۆنەی شەڕی داعش و لێکچوونێکی زۆر بە ئانجێلینا جوولیەوە بەناوبانگ بوو، بەڵام گیانسپاردنی بوو بە هۆی داخ و ئەسەف.
ئالبرتۆ ڕۆجاس کە وێنەکەی ئاسیەی تۆمار کردووە بە هەواڵدەریی فەرەنسای وت: ئەو وێنەیەم لە دوا ڕۆژەکانی ئاکتەوبری 2015 لە باکووری سووریا گرتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment