به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی تازه‌ی دژی په‌که‌که له ناو خاکی عێراق ده‌ست پێ‌کرد که تێیدا کۆپته‌ری بۆ له‌ناوبردنی بنکه و باره‌گای په‌که‌که به‌کار هێنا. میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌که له تورکیا باسیان له‌وه کرد شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی په‌که‌که و سوپای تورکیا له ناو هه‌رێمی کوردستان به چڕی درێژه‌ی هه‌یه.
نه‌عیم بابوورئۆغڵۆ ژێنڕاڵی خانه‌نشینکراوی سوپای تورکیا و مامۆستای زانکۆی ئایدینی تورکیا له‌باره‌ی گرنگایه‌تیی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له چیای خواکۆرکی هه‌رێمی کوردستان به هه‌واڵده‌ریی شینهۆوای ڕاگه‌یاندووه: چیای خواکۆرک که به‌شێک له چیای گه‌وره‌ی قه‌ندیله شوێنی جێگیربوونی گرنگترین باره‌گاکانی په‌که‌که‌یه. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له قووڵاییی 35 بۆ 45 کیلۆمه‌تری خاکی عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ناوبراو ئیدعای کرد: هێزی کوردی سووریا ناسراو به یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له سووریا که تورکیا ئه‌وان به شوێنکه‌وتووی په‌که‌که ده‌زانێت، هێزی مرۆییی پێویست بۆ په‌که‌که له عێراق دابین ده‌کات.
ئه‌م کارناسه سه‌ربازییه ده‌شڵێت: مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ" ئه‌وه‌یه که‌ناڵی لۆجستیکی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی په‌که‌که له عێراق و YPG له سووریا له‌ناو ببات.
عه‌بدوڵڵا ئاگار کارناسی سه‌ربازی و ئه‌ندامی پێشووی هێزی تایبه‌تی تورکیا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌وه به شینهۆوا ده‌ڵێت: سوپای تورکیا ده‌یهه‌وێت به‌م ئۆپه‌راسیۆنه نفووزی خۆی له عێراق زیاتر بکاته‌وه. سوپای تورکیا له مانگه‌کانی ڕابردوودا 11 بنکه‌ی سه‌ربازی له باکووری عێراق دروست کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment