کوردپرێس:
ئومێد قادری بەڕێوەبەری ئیدارەی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاریی کرماشان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە هەوڵەکانی وڵاتی ئازەربایجان بۆ تۆمارکردنی جەژنی هەنار لە یۆنسکۆ بەناوی وڵاتەکەیەوە کرد و وێڕای ناڕەزایی پێشاندان بەو کارە ڕایگەیاند ئەوانیش داتاکانی خۆیان ناردووە بۆ یۆنسکۆ.
قادری زیادی کرد تیمێکی پسپۆڕی کاری کۆکردنەوەی داتاکانی جەژنی شوکرانەبژێریی هەناریان لە ناوچەی هەورامان تەواو کردووە و ئەو زانیاری و بەڵگانە لە چوارچێوەی دۆسیەی تۆماری جیهانیدا بۆ یۆنسکۆ نێردراون و چاوەڕێی وەڵام دەکەن.
ناوبراو گوتیشی ئەو جەژنە و ڕێوڕەسمەکەی بەشێکە لە دۆسیەی تۆماری جیهانیی هەورامان کە وەک میراتی جیهانی لای یۆنسکۆ دۆسیەی بۆ تۆمار کراوە.
شایانی باسە وڵاتی ئازەبایجان لە دۆسیەیێکدا داتای جەژنی شوکرانەبژێریی هەناردی تەسلیمی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە و داوا دەکات ئەو ڕێوڕەسمە بە ناوی وڵاتەکەیەوە تۆمار بکرێت.
Your Comment