عادل عه‌بدولمه‌هدی پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجام دا و پیرۆزبایی له‌ ناوبراو کرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی و ڕۆڵی بارزانی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كانی به‌رز نرخاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ له‌ په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵبژێردراو بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركی نوێیدا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كانی به‌رز نرخاند و هیوای خواست له‌ داهاتوودا هه‌ردوولا هه‌وڵی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ بده‌ن كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراون.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ و پیرۆزباییه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ و دیالۆگ دووپات كرده‌وه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53979

Your Comment

You are replying to: .
captcha