بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ ئاماژەی بە پەیامی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوو و بەندکراوی پارتی دیموکراتیکی گەلان دا و وتی: ژیانی سیاسیی من چەندە دەخاینێت نازانم؛ من نە وەزیرم نە نوێنەری پەرلەمان. من سەلاحەدین دەمیرتاش لەو کاتەوە کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار کاندید کرد دەناسم. دەمیرتاش پڕۆسەیێک پەیڕەو دەکات کە وڵات پێویستی بە زمانی ئەو پڕۆسە هەیە.
ناوبراو درێژەی دا: پێش هەڵبژاردنەکانی 2019 جەختم کردەوە کە شێوەی بیرکردنی سیاسی دەمیرتاشم بەدڵە، خۆزگە هەمووان دەیانتوانی زمانی سیاسی دەمیرتاشیان ببێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment