کوردپرێس:
هه‌واڵێک که له‌مدواییانه‌دا بابه‌تی کاروباری کورد له تورکیای زه‌ق کرده‌وه و بوو به ڕۆژه‌ڤی ڕۆژنامه‌کان و نیسبه‌ت به بووژانه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتیی تورکیا له‌گه‌ڵ کورد هیواکانی زیندوو کرده‌وه، دیداری پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که له‌گه‌ڵ ناوبراو پاش 8 ساڵ بوو. دیداری ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران نه‌ک هه‌ر کۆتایی به بێئاگایی له‌باره‌ی ئۆجه‌لانه‌وه هێنا و به‌ستێنی کۆتاییهێنان به مانگرتنی سه‌دان چالاکوان و زیندانیی کوردی ڕه‌خساند به‌ڵکوو ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان تورکیا و کوردی سووریاشی که‌م کرده‌وه. ئۆجه‌لان په‌یامی به کورده‌کانی سووریا گه‌یاند که نابێت ڕێگای تووڕه‌یی بگرنه‌به‌ر ئه‌وه‌ش پاش پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی چه‌ند ساڵه‌یان له قه‌یرانی سووریا به‌ڵکوو ده‌بێت نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له‌به‌رچاو بگرن و له چوارچێوه‌ی سووریایێکی یه‌کپارچه‌دا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ژماره‌یێک له کارناسان په‌یامه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی ئۆجه‌لان بۆ کورده‌کانی سووریا به له‌به‌رچاوگرتنی نفووزێک که ناوبراو له سووریا هه‌یه‌تی به گرینگ ده‌زانن. ته‌نانه‌ت ژماره‌یێکیان باوه‌ڕیان وایه که کۆتاییهاتنی ئاگادارنه‌بوون له ئۆجه‌لان ده‌توانێت پڕۆسه‌ی ئاشتی له نێوان په‌که‌که و حکوومه‌تی تورکیا زیندوو بکاته‌وه. ئاژانسی کوردپرێس بۆ تاوتوێکردنی کارتێکه‌ریی دیداری ئه‌مدواییه‌ی پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ ناوبراو و هه‌روه‌ها لێکه‌وته‌کانی په‌یامه‌که گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جه‌یمز کری شرۆڤه‌کاری کاروباری تورکیا کردووه.
هۆکاری ڕازیبوونی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ چاوپێکه‌وتنی ئۆجه‌لان
جه‌یمز کری شرۆڤه‌کاری کاروباری تورکیا به کوردپرێسی وت: مانگرتن له خواردنی زیندانییان و چالاکوانانی سیاسیی کوردی تورکیا کاریگه‌ری بووه له‌سه‌ر مۆڵه‌تدانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان به‌ڵام هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی هێشتا نادیاره. ناوبراو بڕوای وایه که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له ئێستادا پێگه‌یێکی باشی نییه و هه‌وڵ ده‌دات که له‌لایێکه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران چڕ بکاته‌وه و له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه ئیدعا ده‌کات ده‌یهه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه مێژوویییه‌کانی تورکیا له‌به‌رچاو بگرێت و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ناتۆ ده‌ست پێبکاته‌وه.
چاودێری کاروباری تورکیا به‌شێک له هه‌وڵی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ڕازیبوون به دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان وه‌کوو نه‌رمینواندن هه‌مبه‌ر کورده‌کان ده‌زانێت و به کوردپرێس ده‌ڵێت: من پێم وایه مومکینه ئه‌م نه‌رمینواندنه له‌گه‌ڵ کورده‌کان له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه بۆ ئه‌وه بێت که ناوبراو ده‌یهه‌وێت نیشان بدات که پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی سیاسیی خۆیدا تووڕه‌یی نانوێنێت. هه‌روه‌ها من وای بۆ ده‌چم که نه‌رمی نواندنی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندی به شکسته‌کانی ناوبراو له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له ئه‌سته‌نبۆڵ و ئه‌نقه‌ره هه‌یه که له کاتی خۆیدا شی ده‌که‌مه‌وه.
کاریگه‌ریی دیداری ئۆجه‌لان له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی به‌ندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) پاش 8 ساڵ دیدارێکی له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی خۆی ئه‌نجام دا و په‌یامێکیشی بۆ کورده‌کانی سووریا نارد. ئۆجه‌لان به کورده‌کانی سووریای ڕاسپاردووه که نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له‌به‌رچاو بگرن و بۆ گه‌یشتن به ئاشتی له‌بری شه‌ڕ له چوارچێوه‌ی سووریایێکی یه‌کپارچه‌دا هه‌وڵ بده‌ن. جه‌یمز کری له‌باره‌ی کارتێکه‌ریی په‌یامه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی ئۆجه‌لان له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌ڵێت: من ناتوانم بڵێم له داهاتوویێکی نزیکدا پڕۆسه‌ی دانووستانی ئاشتیی نێوان تورکیا و کورده‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێده‌کاته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ری دانووستان له‌ئارادایه.
چاودێری کاروباری تورکیا ئامانجی ئه‌ردۆغان له مۆڵه‌تدان به چاوپێکه‌وتنی پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان بۆ دوو سیناریۆ له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه که ئامانجه‌که‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورده‌کان نییه.
سیناریۆی یه‌که‌م: جه‌یمز کری ده‌ڵێت: سیناریۆی یه‌که‌م ئه‌مه‌یه که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ ماوه‌یێکی کورت پێش له به‌ڕێوه‌بردنی دووباره‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له ئه‌سته‌نبۆڵ هه‌مبه‌ر کورده‌کانی سووریا نه‌رمی ده‌نوێنێت تا ده‌نگی زیاتر بۆ وه‌ده‌ستهێنانی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌ردۆغان له‌م سیناریۆیه‌دا ده‌یهه‌وێت ئه‌و ده‌نگانه بۆ خۆی ڕابکێشێت که پێشتر ده‌نگیان نه‌داوه به‌ڵام به نه‌رمی نواندن هه‌مبه‌ر ناڕازییه‌کان ده‌نگی ئه‌وان بۆ خۆی ڕابکێشێت و شاره‌وانی ئه‌سته‌نبۆڵ دووباره به‌ده‌سته‌وه بگرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان له‌م سیناریۆیه‌دا سه‌ر بکه‌وێت من گومانم هه‌یه که ناوبراو درێژه به نه‌رمی نواندن هه‌مبه‌ر کورده‌کان بدات و پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته دووباره کز ده‌بێته‌وه و ئه‌ردۆغان هه‌موو توانای خۆی به‌کار ده‌گرێت که فێڵێکی نوێ بکات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رانسه‌ری داهاتوو.
سیناریۆی دووهه‌م: شرۆڤه‌کاری کاروباری تورکیا ڕایده‌گه‌یێنێت: ڕه‌نگه ئه‌ردۆغان ستراتێژیییێکی درێژخایه‌ن له نه‌رمینواندن هه‌مبه‌ر کورده‌کانی تورکیا و سووریا بگرێته‌به‌ر به‌ڵام هه‌روه‌ها که ئه‌ردۆغان پێشتریش نیشانی داوه ته‌نانه‌ت ئه‌م ستراتێژییه به بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی شه‌خسییه. ده‌زانین که ئه‌ردۆغان پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو هه‌روه‌ها پێش له به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم هه‌وڵی تووڕهیینواندن و سه‌رکوت کردن هه‌مبه‌ر کورد و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژ به کورده‌کان له عێراق و سووریای به‌کار هێناوه. مومکینه ئه‌م جاره‌یان به بۆنه‌ی داهاتووی پارتی داد و گه‌شه شێوازی قسه‌کردنی خۆی له‌باره‌ی ئاشتییه‌وه بگۆڕێت. ئه‌ردۆغان له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هه‌وڵی داوه له کورد دێوزمهیێک دروست بکات تا هه‌م پێگه‌ی خۆی به‌رز بکاته‌وه و هه‌م ده‌نگی لایه‌نگرانی ناسیۆنالیست واتا پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست بۆ خۆی ڕابکێشێت. به‌ڵام به ئاوڕدانه‌وه له‌وه‌ی که مێراڵ ئاکشنه‌ر و دیکه‌ی ناسیۆنالیسته‌کانی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست له‌م ئیتیلافه جودا بوونه‌ته‌وه و حیزبێکی نوێیان بۆ خۆیان پێکهێناوه ئیئتیلافه‌که درزی تێکه‌وتووه و شکسته‌که‌ی ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌دا پیشانده‌ری گه‌وره‌تربوونی درزی نێوان پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته. مومکینه ئه‌ردۆغان بیری له‌وه کردبێته‌وه که ئایا ده‌بێت دووباره پشت به ناسیۆنالیسته‌کان ببه‌ستێت یان ئه‌وه‌ی که بۆ ڕاکێشانی ده‌نگی کورده‌کان هه‌وڵ بدات له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا ده‌رگای ئاشتی بکاته‌وه. پێده‌چێت که ئه‌گه‌ری ده‌سته‌به‌ربوونی ئه‌م سیناریۆیه له چاو سیناریۆ پێشووهکهدا که‌متره به‌ڵام به هه‌ر حاڵ مومکینه ئه‌ردۆغان به‌م باوه‌ڕه گه‌یشتبێت که سه‌رده‌می خۆشی چالاکیی سیاسی بگه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه نهرمییێکی زیاتری له‌گه‌ڵ کورده‌کان و ئه‌رمه‌نییه‌کان ئه‌نواند.
کاریگه‌ریی نفووزی ئۆجه‌لان له سووریا و ڕاسپارده‌که‌ی بۆ کوردانی ئه‌و وڵاته
پێش ئه‌وه‌ی که له ساڵی 1999 به هه‌وڵدانی هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا ئۆجه‌لان له کێنیا ده‌ستبه‌سه‌ر بکرێت بۆ ساڵگارێکی دوور و درێژ له‌گه‌ڵ کوردانی سووریا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد و به وته‌ی ژماره‌یێک له کارناسان که له‌مباره‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ کوردپرێس کردووه ڕێژه‌ی نفووزی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له نێو کوردانی سووریا ئاستێکی زۆر به‌رزی هه‌یه. بۆیه‌ش ڕه‌نگه به‌هۆی نفووزی ئۆجه‌لان له نێو کورده‌کانی سووریا و بانگه‌شه‌کردن بۆ بیر و باوه‌ڕه‌کانی ناوبراو له‌لایه‌ن هێز و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه که ئۆجه‌لان به کورده‌کانی سووریای ڕاسپاردووه ده‌رگای ئاشتی له‌گه‌ڵ تورکیا بکه‌نه‌وه و بیر له شه‌ڕ نه‌که‌نه‌وه.
جه‌یمز کری له‌مباره‌وه به کوردپرێس ده‌ڵێت: به‌ته‌واوی ئه‌م وته‌یه قبووڵ ده‌که‌م. ته‌نانه‌ت میدیاکان و ژماره‌یێک له سیاسه‌توانانی ئێمه له ئه‌مریکا ده‌زانن له نێوان هێزه کورده‌کانی سووریا که ئێمه پشتیوانییانمان کرد و په‌که‌که په‌یوه‌ندییێکی نزیک هه‌یه. ئه‌ردۆغان و پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌ی تورکیاش له‌م دۆخه ئاگادارن و ڕه‌نگه به‌رده‌نگانی ئاژانسه‌که‌ی ئێوه‌یش ئاگایان بێت که هۆکاری سه‌ره‌کیی دوورخستنه‌وه‌ی ئۆجه‌لان له میدیاکان و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت پارێزه‌ره‌کانیشی به‌م بۆنه‌وه‌یه. من پێم وایه که هۆکاری ئه‌وه‌ی که ئه‌ردۆغان تا ئه‌م ڕاده‌یه دانی به خۆی داناوه ئه‌زموونکردنی ئه‌م ستراتێژییه نوێیه‌یه. وێده‌چێت ئه‌ردۆغان گه‌یشتبێته ئه‌م ئه‌نجامه‌ی که ناتوانێت به قڕموقاڵ و تووڕهیینواندن پرسی کورده‌کانی تورکیا چاره‌سه‌ر بکات و پێویسته هه‌ندێک ڕێگای دیکه له‌وان دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایێک بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌که‌که بگرێته‌به‌ر.
کاریگه‌ریی په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان له‌سه‌ر ئاشتیی نێوان تورکیا و کورده‌کانی سووریا
یه‌که‌م شت که پاش په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان بۆ کورده‌کانی سووریا به‌دی ده‌کرێت ئه‌مه‌یه که ئایا په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان ده‌توانێت چاره‌سه‌رێک بێت بۆ گرژیی نێوان تورکیا و کورده‌کانی سووریا؟ کارناسی کاروباری کوردی تورکیا له‌مباره‌وه به کوردپرێس وتی: "وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره و هه‌روه‌ها پێشبینیکردن له‌باره‌ی ئه‌نجامی په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان دژواره و ناتوانین له‌مباره‌وه پێشبینییێکمان ببێت."
ناوبراو زیادیشی کرد: "ئه‌گه‌رچی تورکیا ته‌رکیزی کردۆته سه‌ر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌که‌که به‌ڵام هه‌ندێک هۆکاری دیکه‌ش هه‌ن که ده‌بێت له‌باره‌ی سووریاوه له‌به‌رچاو بگیردرێن."
ناوبراو گوتیشی: ئه‌ردۆغان ده‌بێ بزانێت که سه‌ربزێوانی پشتیوانیکراو له‌لایه‌ن وڵاته‌که‌یه‌وه به ته‌نها ناتوانن مه‌ترسی کورده‌کانی سووریا له ناو به‌رن و بۆیه‌ش ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی تورکیا پێویسته که ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی تووڕهتربوونی ڕووسیا. ئه‌ردۆغان له ئێستادا سه‌رقاڵی باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ کرملینه و خۆی ده‌بوێرێت له ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی زیاتر له سووریا.
جه‌یمز کری له‌باره‌ی شکستهێنانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌ربزێوانی سووریاییی سه‌ر به تورکیا به کوردپرێسی وت: یه‌کێک له‌و ڕێگایانه‌ی که تورکیا هێشتا ده‌توانێت به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و ڕێگایه خۆی ببه‌ستێته مه‌سه‌له‌ی سووریاوه ده‌ست پێکردنی دانووستانه له‌گه‌ڵ په‌که‌که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسه تا ڕاده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاگربڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووریای دیموکرات بێت.
ناوبراو پێی وایه دانووستانی تورکیا له‌گه‌ڵ په‌که‌که ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که تورکیا بتوانێت به‌بێ پشت به‌ستن به جیهادییه‌کان له سووریا خۆ بنوێنێت. هه‌روه‌ها وێده‌چێت ئه‌ردۆغان ئه‌م بابه‌ته وه‌ک ڕێگایێکی نوێ بۆ باشترکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به‌کار بێنێت چوونکه ئه‌م ڕێگایه ده‌بێته‌هۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا که هاوپه‌یمانی ئه‌مریکان. هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌ته ڕێخۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر تورکیا و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا به‌ڵام ئایا ئه‌ردۆغان پاش ئه‌م هه‌موو دوژمنایه‌تیکردنه له‌گه‌ڵ کورد و ڕاکێشانی ده‌نگده‌ران له‌م ڕێگایه‌وه ده‌توانێت ڕێگایێکی نوێ بکاته‌وه؟
ئه‌م کارناسه‌ی کاروباری تورکیا له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ره‌کیی په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان ده‌ڵێت: مومکینه ئه‌م په‌یامه‌ی ئۆجه‌لان به‌شێک بێت له هه‌ڵگرتنی یه‌که‌مین هه‌نگاو بۆ دانووستانی نێوان ئه‌نقه‌ره و په‌که‌که به‌ڵام ئه‌ردۆغان ده‌بێت هاوسه‌نگی دروست بکات له نێوان به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌نگده‌ران و هاوپه‌یمانانی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها دوژمنه‌کانی که گه‌یشتن به ئامانج به‌ره‌وڕووی کێشه ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش له‌ئارادایه که دانووستانه گریمانه‌کراوه‌کان له کاتی به‌ئه‌نجام گه‌یشتن به‌ره‌وڕووی شکست بێته‌وه بۆیه‌ش داهاتوو ناڕوونه.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: به‌شی کوردیی ئاژانسی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment