به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی ئایاری 2019 فه‌ریق سه‌عد حه‌ربیه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی سوپای عێراق له پارێزگای که‌رکووک له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: گرنگترین حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانی داعش له نێوان شاره‌کانی دۆبز و حه‌ویجه له ڕۆژئاوای که‌رکووک تێکشکێندرا که تیرۆریستان بۆ جێگیرکردنی ئه‌ندامان و ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژی خه‌ڵکی سڤیل و هێزه ئه‌منییه‌کان به‌کاریان ده‌هێنا.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی که‌رکووک به هه‌ماهه‌نگیی له‌شکه‌ری سێهه‌م و شه‌شه‌می پۆلیسی فیدڕاڵ، فه‌وجی 22ی حه‌شدی شه‌عبی له میحوه‌ری باکوور و فه‌وجی 56ی حه‌شدی عه‌شایر و به پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی سوپا ئۆپه‌راسیۆنێکی ئه‌منییان ئه‌نجام دا که ئازادکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی "الغره" و "محکور" و کردنه‌وه‌ی ڕێگای "الحمدونیه- طویلعه"ی لێکه‌وته‌وه و له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا 12 بۆمبی ده‌ستکرد پووچه‌ڵ کرانه‌وه و چوار حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانی داعش تێکشکێندران.
فه‌ریق حه‌ربیه له به‌یاننامه‌که‌یدا زیادی کرد: ئه‌م ناوچه‌یه مه‌ترسییێک بوو بۆ سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانی ده‌وروبه‌ری دۆبز، کێڵگه‌ی نه‌وتیی بای حه‌سه‌ن و دیکه‌ی ناوچه‌کانی حه‌ویجه و دۆبز و هه‌روه‌ها شوێنی هاتوچۆی تیرۆریستانی داعش به‌ره‌و شاری مه‌خموور (له باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای هه‌ولێر) و قه‌زای سه‌رگه‌ران (له باکووری دۆبز) که ئێستا له ژێر کۆنتڕۆڵدایه و تیرۆریستانی داعش ناتوانن دزه بکه‌نه ناو ناوچه‌کانی دیکه‌ی که‌رکووک.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئهلغهدپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment