به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گرووپی لێکۆڵینه‌وه‌ی سووریا که له‌لایه‌ن ژماره‌یێک ئه‌ندامی کۆنگرێسی ئه‌مریکاوه به مه‌به‌ستی ئاراسته‌کردنی ئامۆژگاریی پێویست به سیاسه‌توانان و یاسادانه‌رانی ئه‌و وڵاته دامه‌زرێندراوه له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا کلیلی چاره‌سه‌رکردنی موناقیشه‌ی نێوان تورکیا و هێزی کوردی سووریا ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی دووباره‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتیی نێوان تورکیا و په‌که‌که ده‌زانێت.
گرووپی لێکۆڵینه‌وه‌ی سووریا له ڕاپۆرته 70 لاپه‌ڕه‌ییه‌که‌یدا نووسیویه‌تی: دروستکردنی ناوچه‌ی پارێزراو له باکووری سووریا جگه له‌وه‌ی ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری ئه‌مریکا بێت بۆ پاراستنی هاوپه‌یمانییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌شتوانێت یارمه‌تی به هێزی کوردی سووریا بدات به‌ڵام باشترین ڕێچار بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان کوردی سووریا و ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتیی نێوان ئه‌نقه‌ره و په‌که‌که‌یه.
ئه‌م گرووپه سیاسه‌توانان و یاسادانه‌رانی ئه‌مریکا به به‌رده‌نگ ده‌گرێت و ده‌ڵێت: تورکیا نایهه‌وێت له ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرینی سووریا بچێته ده‌ره‌وه. تورکیا نفووزی خۆی له‌سه‌ر سه‌ربزێوانی پاڵپشتکراوی له سووریا بۆ زه‌بردان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا به‌کار هێناوه.
گرووپی لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به کۆنگرێس و سه‌ر به په‌یمانگای ئاشتیی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتنی ئاشتی له نێوان کوردی سووریا و ده‌وڵه‌تیی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته ڕاشیگه‌یاندووه: ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د نایهه‌وێت له‌گه‌ڵ کورد ئاشت ببێته‌وه و ده‌یهه‌وێت به‌ته‌واوه‌تی سووریا داگیر بکات.
گرووپی لێکۆڵینه‌وه‌ی سووریا هۆشداریش ده‌دات که ئه‌گه‌ر ناوچه‌یێکی ئه‌من که ناوچه‌یێکی پارێزراوی نێوان تورکیا و کورده‌کان ده‌بێت له باکووری سووریا دروست نه‌کرێت ئه‌وا پێده‌چێت تورکیا هێرش بکاته سه‌ر ئه‌و ناوچانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکا هێشتا له ناوچه‌که‌دا بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment