لایەنگرانی هەدەپە چارەنووسی هەڵبژاردنەکانی ئیستامبۆڵ دیاری دەکەن

بەشی تورکیا- سەرۆکی کومپانیای ڕاپرسیی کنسێنسۆس، یەکێک لە گەورەترین کومپانیاکانی ڕاپرسی لە تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە هەڵبژاردنی 23ی حوزەیرانی 2019 لە شاری ئیستامبۆڵ و وتی: چارەنووسی هەڵبژاردن لە ئیستامبۆڵ و لایەنی سەرکەوتوو لەم هەڵبژاردنەدا لایەنگرانی پارتی دیموکراتیکی گەلان دیاری دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موراد سالاری، سەرۆکی کومپانیای ڕاپرسیی کنسێنسۆس دەڵێت: ئەو دەستە لە لایەگرانی هەدەپە کە لە هەڵبژاردنەکانی 31ی ئایاردا هەڵبژاردنەکەیان بایکوت کرد و دەنگیان بە هیچ یەک لە کاندیدەکان نەدا ئێستا بەشێکی گرینگی دیاریکەری ئەنجامی هەڵبژاردنەکەن. کاتێک چاو لەم هەڵبژاردنە دەکەین دەبینین 200 هەزار دەنگ بە واتای 2 لەسەدی هەموو دەنگەکانی ئیستانبۆڵ دێتە ئەژمار. واتا لایەنی سەرکەوتوو هەڵبژاردن ئەم 200 هەزار کەسە دیاریی دەکەن.

ناوبراو لە وتەکانیدا ئاشکراشی کرد: پاش هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 31ی ئایاری 2019 لە ئیستانبۆڵ و هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ بەشێکی گەورەی خەڵکی ئیستامبۆڵ لەسەر ئەم بڕوایەدان کە ستەم لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ کراوە بۆیەش لە ڕاپرسیەکەماندا کە لەسەر ئەم بابەتە ئەنجام دراوە 60 لەسەدی خەڵک بڕوایان وایە کە ئیمامئۆغڵۆ مافی بردنەوەی هەیە و 40 لەسەدی خەڵک دەڵێن بیناڵی یێڵدرم مافی پێشێل کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53919

Your Comment

You are replying to: .
captcha