بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەغدا خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر کۆ بوونەوە، لە کەربەلاش لە ناوەڕاستی شاردا کۆبوونەوە و داوایان کرد عێراق نەبێتە بەشێک لە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران و بژاردەی جەنگیان لەنێوان ئەو دوو وڵاتە رەت کردەوە.
خۆپیشاندانەکان لە وەڵامی پەیامێکی موقتەدا سەدر دێت کە داوای لە عێراقییەکان کردبوو لە هەموو شارەکان جگە لە نەجەف، شەوی هەینی خۆپیشاندان بکەن و بژاردەی جەنگ لەنێوان ئەمریکا و ئێران رەت بکەنەوە و داوابکەن عێراق نەبێتە بەشێک لەو ململانێیە.
خۆپیشانده‌ران "درووشمی به‌ڵێ به‌ڵێ بۆ ئاشتی.. نه‌خێر بۆ جه‌نگ"یان به‌رزكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانیش له‌ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه و پردی "كۆماری – جمهوری" نزیک شوێنه‌كه، كه ده‌چێته‌وه ناوچه‌ی سه‌وز به‌غدا، داخراوه.
هاوكات خۆپیشانده‌ران له به‌یاننامه‌یێكدا، داوا ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له میدیاكانه‌وه پشتیوانی له ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكی یان ئێرانی ده‌كه‌ن دووربخرێنه‌وه و عێراق نه‌خرێته ناو ئه‌و ململانێیانه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment