بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیجی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە: "لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بە مووشەکی بالیستیکی هێرش کرایە سەر هەولێری پایتەخت."
دژە تیرۆری کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە بە گوێرەی زانیارییەکانیان کاتژمێر 1ی ئەمشەو لە رێگەی 12 مووشەکی بالیستیکی گەرەکێکی شاری ھەولێریان بە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی زیانێکی گیانی نەبووە.
ئاماژەی بەوەشدا کە ھەر بە گوێرەی زانیارییەکان مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستە کراون.
Your Comment