کاردانەوەی تویتەریی مستەفا کازمی بۆ هێرشەکەی سەر هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئەو دەستدرێژییەی شاری هەولێری ئازیزی کردە ئامانج و خەڵکەکەی تۆقاند دەستدرێژییە بۆسەر ئاسایشی گەلەکەمان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکی وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌ مووشه‌کییه‌که‌ی سه‌ر هه‌ولێر له‌ تویتێکدا رایگه‌یاند: "ئەو دەستدرێژییەی شاری هەولێری ئازیزی کردە ئامانج و خەڵکەکەی تۆقاند، دەستدرێژییە بۆسەر ئاسایشی گەلەکەمان، لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی برا بەدواداچوونم کرد".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌، "هێزەکانمان لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان دەکەن و بەرەنگاری هەر چەشنە تێکدانێکی ئاسایشی هاووڵاتیان و شارەکانمان دەبینەوە".

News Code 5390

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha