پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان چاویان به‌ له‌یلا گۆڤه‌ن که‌وت

به‌شی تورکیا- 197 ڕۆژه‌ له‌یلا گۆڤه‌ن نوێنه‌ری جۆله‌مێرگ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی گه‌لان بۆ لابردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ڕۆژی هه‌ینی پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان چاویان به‌ له‌یلا گۆڤه‌ن که‌وت و پێده‌چێت په‌یامی ئۆجه‌لانیان به‌ گۆڤه‌ن ڕاگه‌یاندبێت که‌ کۆتایی‌هێنان به‌ مانگرتنه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ دوورگه‌ی ئیمرالی دیدارێکیان له‌گه‌ڵ له‌یلا گۆڤه‌ن نوێنه‌ری جۆله‌مێرگ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی گه‌لان ئه‌نجام دا که‌ 197 ڕۆژه‌ بۆ لابردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و پێده‌چێت په‌یامی ئۆجه‌لانیان به‌ گۆڤه‌ن ڕاگه‌یاندبێت که‌ کۆتایی‌هێنان به‌ چالاکیی مانگرتنه‌.

له‌یلا گۆڤه‌ن له‌ په‌یامێکدا له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر ئاماژه‌ی به‌ دیداری خۆی له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان کرد و ڕای‌گه‌یاند: من چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان ئه‌نجام دا و په‌یامی ئۆجه‌لانیان به‌ من ڕاگه‌یاند و له‌ ئیستادا هه‌وڵه‌کانیان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مانگرتووانی دیکه‌ چڕ ده‌که‌نه‌وه‌. به‌م زووانه‌ ڕای گشتی له‌ بۆچوونی خۆم ئاگادار ده‌که‌مه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53899

Your Comment

You are replying to: .
captcha