به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم سه‌رۆکی پێشووی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا (PYD) و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حیزبه به گۆڤاری "ستارس ئه‌ند سترایپس"ی ڕاگه‌یاندووه که ڕووسیا به‌رپرسی شکسته‌کانی کوردی سووریایه.
ناوبراو ڕووسیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که به شێوه‌ی نهێنی هاوکاری له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات و پاڵپشتی له دانووستانی کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌رباره‌ی جێگیرکردنی سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر ناکات.
ساڵح موسلیم زیادیشی کرد: ئێمه چاوهڕوانییێکی دیکه‌مان له ڕووسیا بوو. له کاتێکدا هێزه‌کانی ڕووسیا هاتنه سووریا ئێمه ده‌مانویست ئه‌وان گوشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێچاری سیاسی بۆ قه‌یرانی ئه‌و وڵاته قبووڵ بکات.
ناوبراو سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکا له سووریا که وه‌ک هاوپه‌یمانیی کورده گوتیشی: لانیکه‌م ئه‌وان بۆ ماوه‌ى یه‌ک یان دوو ساڵىتریش له سووریا ده‌مێننه‌وه. ئه‌گه‌ر هێزی ئه‌مریکا یان هاوپه‌یمانان له سووریا بمێننه‌وه پشتیوانییێکه بۆ کورد و له‌و دوو ساڵه‌دا ناوچه‌که‌مان ئارام ده‌بێت و ڕێگری له هێرشی زه‌وینی و ئاسمانیی تورکیا بۆ سه‌ر ئێمه ده‌که‌ن.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا ڕاشیگه‌یاند: مانگی دیسێمبێری ڕابردوو کوردی سووریا پێشنیازی جێگیرکردنی سیسته‌می لامه‌رکه‌زییه‌تی سووریای به ڕووسیا دا و ڕووسیاش به‌ڵێنی به کورد دا که ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌خاته به‌ر باس و لێکدانه‌وه به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا هیچ وه‌ڵامێک له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریاوه به کورد نه‌دراوه‌ته‌وه.
ناوبراو له‌باره‌ی نێوبژیڤانیی ڕووسیا له نێوان تورکیا و سووریاش ده‌ڵێت: ئه‌م بابه‌ته نیگه‌رانیی کورد چاره‌سه‌ر ناکات چوونکه ڕووسیا په‌یوه‌ندییێکی نزیکی له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه و هه‌وڵه‌کانی بۆ به‌جێهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی تورکیا چڕ ده‌کاته‌وه.
ئێلنا سۆپۆلنا کارناسی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له مۆسکۆ سه‌باره‌ت به هاوکاریی نزیکی ڕووسیا له‌گه‌ڵ تورکیا و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به داواکاریی کورد ڕایگه‌یاند: ڕووسیا چاوه‌ڕوانی هاوکاریی تورکیایه بۆ زه‌بردان له سه‌ربزێوان له پارێزگای ئیدلبی سووریا. بۆچوونی ڕووسیا له‌باره‌ی کورد ئه‌مه‌یه که کورد به جۆرێک هه‌م له‌گه‌ڵ تورکیا و هه‌م له‌گه‌ڵ سووریا ئیتیفاق بکات به‌ڵام بابه‌تێکی وا دوور له چاوه‌ڕوانییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment