کوردپرێس: جەمال ساڵح بەڕیوبەری ناحیەی زنانەی سەر بە کفری ڕایگەیاند: ئۆپه‌راسۆنێکی ھاوبەشی پێشمەرگە و تیمێكی فەرەنسی بۆ سەر پێگەکانی داعش لە نێوان کفری دووز خورماتو لە ناوچەی شۆراو، سێ داعش کوژراون دوو پێشمەرگەش بریندار بوون.
جه‌مال ساڵح گوتیشی: "تەرمی ھەرسێ چەکدارەکەی داعش کەوتووەتە بەردەستی پێشمەرگە و چەند پێگەو بارەگایێکی داعش‌یش لەلایه‌ن فڕۆکەکانی فەرەنساوە بۆردوومان کرون و لەناو براون".
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ ده‌ستیپێكردووه و له دژی چه‌كدارانی داعش بووه، كه ماوه ماوه كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان هه‌یه له ناوچه‌كه.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment