بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/3/12 نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا باسيان له ده‌رفه‌ته‌کان و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کانى تورکيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و فراوانکردنى بواره‌کانى هاريکاريى هاوبه‌ش و پێشخستنى زياترى جووڵه‌ى بازرگانى و ئابوورى کرد.
دۆخى عێراق و ته‌حه‌دييه‌کانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له‌و وڵاتە ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌که بوو. تيايدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌کان به لێکگه‌يشتنێکى هاوبه‌ش و ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستووييى سياسى و پێکهێنانى حکوومه‌تى داهاتووى فيدراليى عێراق که ڕه‌نگدانه‌وه‌ى پێکهاته‌کانى بێت.
ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌کان و کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌ر‌کردنى يه‌کجاره‌کيى کێشه‌کان به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات کرده‌وه.
هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌کانى ناوچه‌که به‌گشتى، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه ئه‌منييه‌کانيان تاوتوێ کرد و له‌سه‌ر گرنگيى کارکردن و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه و نێوده‌وه‌ڵه‌تى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، هاوڕا بوون.
Your Comment