هاووڵاتییێکی بانەیی نوسخەیێکی خەتیی کۆن تەسلیمی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی دەکات

بەشی کوردستان- کۆنترین نوسخەی خەتیی پزیشکیی نەریتی لە پارێزگای کوردستان لای هاووڵاتییێکی بانەیی بوو و ئەو هاووڵاتییە نوسخەکەی ڕادەستی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئیدارەی میراتی فەرهەنگیی پارێزگای کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند سەعدوڵڵا ڕەحیمی بەڕێوەبەری ئیدارەی میراتی فەرهەنگیی شاری بانە وتوویەتی هاووڵاتییێکی بانەیی کە کۆنترین نوسخەی خەتیی بواری پزیشکیی نەریتیی لا بووە ڕادەستی کردوون و ئەو بەرهەمەش میراتێکی هەرەکۆنی بواری پزیشکییە و لە ئاسەوارە بەنرخە مێژووییەکانی ئەم ناوچەیە دێتە ئەژمار.

نوسخە خەتییەکە ناوی "علاج الامراض"ە بە زمانی فارسیی کۆن نووسراوە و مێژووەکە دیار نییە بە وردی بۆ کەی دەگەڕێتەوە. لاپەڕەکانی ئەو بەرهەمەش خەساری زۆری بینیوە بەڵام پسپۆڕانی کۆنینەناسی و نوسخەناسی بە پێی کاغەز و شێوازی نووسینەکە دەڵێن مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قەجەرەکان.

بەڕێوەبەری ئیدارەی میراتی فەرهەنگیی شاری بانە لە بارەی ناوەرۆکی کتێبەکەوە دەڵێت: "ئەو بەرهەمە سێ بەشە. بەشی یەکەم چەند شێعر و حەدیسێکە بە خەتێکی جوان نووسراوە و بەشی دووهەم باسی تەبابەت و پزیشکییە و بەشی سێهەمی کتێبەکەش دۆعا و نزای کۆتایییە.

News Code 53833

Your Comment

You are replying to: .
captcha