بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا دەستیچی سەرۆکی پارتی توندڕەوی یەکێتی مەزنی تورکیا (BBP) و نوێنەری ئەنقەرە لە پەرلەمانی تورکیا کە لە حزبەکانی داخڵ بوو بە هاوپەیمانێتیی کۆمار دێتە ئەژمار لە وتەکانیدا ئاماژەی بە دیداری ئوجەلان لەگەڵ پارێزەرەکانی لە زیندانی ئیمرالی و وتی: مۆڵەت داین بەو دیدارە هەڵەیە. ئەگەر دیدارێکیش لەبارەی هەڵبژادرنی ئیستامبۆڵ بەڕێوەدەچێت ئەمە تەنها داوە و بە هاوبەشانی سیاسیی خۆمیش ڕایدەگەیێنم.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: ژمارەیێک لە ڕەوتە سیاسییەکان هەوڵ دەدەن بە لە بەرچاو گرتنی ئەو کەسانەی پێشتر لە دانووستانەکانی ئاشتیدا دەستیان هەبووە ئەنجامی هەڵبژادرنەکان بگۆڕن. بەڵام ئەم کارە دەنگەکانی هاوپەیمانیی کۆمار بەرز ناکاتەوە و دەتوانێت ئەنجامی پێچەوانەی ببێت. نابێت چرای سەوز هەڵبکرێت و دەبێت گۆشەگیریی سەر ئوجەلان درێژەی پێبدرێت.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment