دادستێنی تورکیا داوای لابردنی حه‌سانه‌ی یاساییی ڕێبه‌ری CHP و هاوسه‌رۆکانی HDP ده‌کات

به‌شی تورکیا- 44 دۆسیه‌ له‌لایه‌ن دادستێنه‌کانی تورکیاوه‌ بۆ لابردنی حه‌سانه‌یی یاساییی 25 په‌رله‌مانتاری ئه‌و وڵاته‌ له‌وان که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) و په‌روین بوڵدان و سزایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکانی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان کراوه‌.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ ده‌ست که‌وتووه‌، دادستێنه‌کانی تورکیا 44 دۆسیه‌یان له‌سه‌ر لابردنی حه‌سانه‌یی یاساییی 25 په‌رله‌مانتاری ئه‌و وڵاته‌ له‌وان که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) و په‌روین بوڵدان و سزایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکانی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان کردووه‌.

دوای لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌کان له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی تورکیاوه‌ ئه‌و دۆسیانه‌ ڕه‌وانه‌ی کۆمیسیۆنی ده‌ستوور و عه‌داله‌تی په‌رله‌مان ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه‌ ده‌نگدانه‌وه‌. له‌ دۆسیه‌کاندا داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاساییی 25 نوێنه‌ری په‌رله‌مان کراوه‌ که‌ 18 په‌رله‌مانتاری HDP، 4 په‌رله‌مانتاری CHP، په‌رله‌مانتارێکی ئیی پارت و 2 په‌رله‌مانتاری حیزبی کرێکاری تورکیا له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ به‌ ناردنی ئه‌م 44 دۆسیه‌یه‌ بۆ په‌رله‌مانی تورکیا کۆی دۆسیه‌ ڕه‌وانه‌کراوه‌کان له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌سانه‌یی یاساییی په‌رله‌مانتاران ده‌گاته‌ 608 دۆسیه.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45814

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53819

Your Comment

You are replying to: .
captcha