بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی شاری بۆکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: کاتژمێر 8 و 15 خولەکی شەوی یەکشەمە 29ی گوڵان لە ڕێگای تەلەفونەوە هەواڵی کوژرانی هونەرمەندی کورد ڕەسووڵ خالیدیمان پێگەیشت کە دانیشتووی گەڕەکی ئەمیرئاوا بەرەو گوندی حەمامیان بوو. بۆیە دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی نێردرانە شوێنی ڕووداوە و تەرمی ئەو هونەرمەندەیان لە ماڵەکەی خۆی دەرهێنا.
زاهیر فەیزە گوتیشی: مام ڕەسووڵ خالیدی هونەرمەندی بەتەمەنی کورد لە ماڵەکەی خۆیدا بە سیلاحی سارد کوژراوە.
مەجید موحیبعەلی فەرماندەی پۆلیسی بۆکانیش لەبارەی ڕووداوەکەوە گوتی بکوژەکە بە نیازی دزی کردن چۆتە ژوورەوە و تووشی تاوانەکە بووە و ئێستاش بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی بکوژەکە دەستی پێکردووە.
مام ڕەسووڵ خالیدی ژەنیاری بەتەمەنی مۆسیقای فۆلکلۆر بوو کە سڕنا و نەرمە نەی و دووزەلەی لێدەدا و لە ناوچەکەدا پیاوێکی ناسراو بووە.
Your Comment