بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیێكی دیبلۆماسیەوە گواستویەتیەوە كە ئەمشەو تەقینەوەیێک لە ناوچەی سەوز، كە ناوچەیێكی سیاسییە و باڵیۆزخانەی ژمارەیێک لە وڵاتانی تێدایە روویداوە.
لای خۆشیەوە ئاژانسی سكای نیووز لە زاری چەند شایەتحاڵێكەوە بڵاویكردۆتەوە كە دو مووشەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوز كەوتووە و لە ئێستاشدا زەنگی ئاگاداركردنەوە لەناو باڵیۆزخانەكەوە لێدەدرێت.
لای خۆشیەوە سەرچاوەیێكی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند كە مووشەكێكی جۆری كاتیۆشا ناوەڕاستی ناوچەی سەوزی لە بەغداد پێكاوە بێ ئەوەی هیچ زیانێكی لێبكەوێتەوە و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنیەكان كۆنتڕۆڵی ناوچەكەیان كردوە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.
لەمیانی پشكنینەكانی هێزە ئەمنیەكانی عێراق، سوپای عێراق رایگەیاند سەرچاوەی ئەو مووشەكەی ناوچەی سەوزی كردە ئامانج، ناوچەی ئەلغەدیر بووە كە دەكەوێتە شاری بەغدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment