به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوێنه‌رانی عه‌ره‌بی که‌رکووک له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه که باسی ته‌عریب کردنی که‌رکووک ده‌که‌ن و لایه‌نه کوردییه‌کانیش تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به "کورداندن"ی شاره‌که له دوای 2003وه.
نوێنه‌رانی عه‌ره‌بی که‌رکووک له به‌یاننامه‌یێکدا که ڕۆژی شه‌ممه 18ی ئایاری 2019 بڵاویان کرده‌وه داوایان له سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد لیژنه‌یێکی په‌رله‌مانی له نوێنه‌رانی که‌رکووک ڕه‌وانه‌ی پارێزگاکه بکات بۆ دیراسه‌کردنی دۆخی که‌رکووک هه‌روه‌ک چۆن داوای له سه‌رۆک وه‌زیران کردووه که سه‌رپه‌رشتی و چاودێری گفتوگۆیێکی گشتگیری نێوان پێکهاته‌کانی پارێزگاکه بکات.
له به‌شێکی‌تری به‌یاننامه‌که‌دا داوای بڕینی به‌شێک له بودجه‌ی هه‌رێم ده‌که‌ن بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای حه‌ویجه چوونکه وه‌ک ئه‌وان ده‌ڵێن "هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به فه‌رمانی سه‌رکردایه‌تیی کوردستان ناحیه‌یێک و 120 گوندیان له سنووره‌که ڕووخاندووه له ماوه‌ی ساڵانی 2015 و 2016 و به‌هۆیه‌وه خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه سه‌رگه‌ردان و بێ‌شوێن ماونه‌ته‌وه."
سه‌رچاوه: هاوڵاتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment