کۆبوونه‌وه‌ی کارگرووپی هاوکاریی تورکیا- ڕووسیا له‌سه‌ر ئیدلب به‌ڕێوه‌ چوو

به‌شی تورکیا- یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کارگرووپی هاوکاریی هاوبه‌شی تورکیا- ڕووسیا له‌سه‌ر ته‌وه‌ری دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌ به‌تایبه‌ت ئیدلب به‌ڕێوه‌ چوو.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیاوه‌ ده‌ست که‌وتوون‌ یه‌که‌مین کارگرووپی هاوکاریی هاوبه‌شی تورکیا- ڕووسیا به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی سه‌ربازیی دوو وڵات له‌سه‌ر دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌ به‌تایبه‌ت ئیدلب به‌ڕێوه‌ چوو.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندووه‌: له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ئیتیفاقه‌ی له‌ نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پووتن هاوتا ڕووسییه‌که‌ی ئه‌نجام دراوه‌ ڕۆژانی 16 و 17ی مه‌ی 2019ی زایینی یه‌که‌مین کارگرووپی هاوکاریی هاوبه‌شی تورکیا- ڕووسیا له‌ وه‌زاره‌تخانه‌ی به‌رگریی نیشتیمانیی تورکیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ چوو که‌ له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌ به‌تایبه‌ت ئیدلب خرایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌ و ڕێوشوێنی پێویست له‌ چوارچێوه‌ی دانووستانه‌کانی سووچی و ئه‌ستانه‌دا گیرایه‌به‌ر.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53768

Your Comment

You are replying to: .
captcha