ئه‌مریكا داوای لێبوردن له‌ عێراق ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کاربه‌ڕێکه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق به‌ فه‌رمی داوای لێبوردن له‌و وڵاته‌ ده‌كات به‌هۆی بۆردومانێكی هه‌ڵه‌وه‌ كه‌ كوژران و برینداربوونی سێ پۆلیسی فیدراڵی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌ییی پۆلیسی فیدراڵی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که ڕۆژی شه‌ممه‌ 18ی ئایاری 2019‌ جۆی هود کاربه‌ڕێکه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا سه‌ردانی باره‌گای فه‌رمانده‌ییی ئه‌و هێزانه‌ له‌ شاری به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ لیوا ڕۆکن شاکر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵ دیدار و گفتوگۆی کردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: جۆی هود له‌ دیداره‌که‌دا به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا سه‌ره‌خۆشی خۆی ڕاگه‌یاندووه‌ به‌ بۆنه‌ی کوژرانی پۆلیسێکی فیدڕاڵ و هه‌روه‌ها به‌ فه‌رمی داوای لێبوردنی له‌ عێراق کردووه‌ سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ی كه‌ ڕۆژی 24ی مانگی ڕابردوو له‌ ناحیه‌ی ڕیاز رووی دا.

له‌و بۆردومانه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ئه‌نجام درا، پۆلیسێكی فیدراڵی كوژرا و دووانی دیكه‌ش بریندار بوون.

پێشتر فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ڕای‌گه‌یاندبوو كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ڕیاز ویستویانه‌ پشتیوانی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق بكه‌ن به‌ڵام به‌ هه‌ڵه‌ ئۆتۆمێلێكی پۆلیسی فیدراڵییان بۆردومان كردووه‌ و به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ لیژنه‌یێکی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کانیان هاوپه‌یوه‌ند به‌ بابه‌ته‌که‌ له‌ ڕیاز پێکهێنابوو.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیی عێراقیش له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ته‌ئکیدی کردبوو که‌ لیژنه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر کوژرانی هێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵ و برینداربوونی دوو هێزی دیکه ده‌ست پێده‌که‌ن که‌‌ له‌ ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پشتیوانیی فڕۆکه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ هێزی دژه‌تیرۆری ئه‌و وڵاته‌ و له‌ کاتی ئۆپه‌راسیۆنی هێلی بۆرندا له‌ گوندی ده‌رب له‌ قه‌زای ڕیاز ڕووی دا.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53760

Your Comment

You are replying to: .
captcha