به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: سه‌رۆکی ھه‌رێم له کاتی دیاریکراوی خۆیدا ھه‌ڵده‌بژێردرێت به‌ڵام مومکینه پڕۆسه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێم دوابكه‌وێت.
ناوبراو گوتیشی: "ماوه‌یێکی دیاریکراو ھه‌بووه که (15)ی مانگ دواڕۆژ بێت بۆ پێشکه‌شکردنی كاندیدی سه‌رۆکی ھه‌رێمی کوردستان و له ماوه‌ی ھه‌فته‌یێکدا پێداچوونه‌وه به ناوه‌کان ده‌کرێت و دواتر له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، پاشان پڕۆسه‌ی سوێندخواردنی سه‌رۆکی ھه‌رێم ده‌ست پێده‌كات و ڕه‌نگه ده‌ستبه‌کاربونی سه‌رۆكی هه‌رێم که‌مێک دوابکه‌وێت''.
سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش وتی: ''دوای ده‌ستبه‌کاربوونی سه‌رۆکی ھه‌رێم، سه‌رۆكی هه‌رێم کاندیدی ده‌ستنیشانکراو ڕاده‌سپێرێت بۆ پێهكێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌ت ماوه‌ی یه‌ک مانگی له‌به‌رده‌سته و ده‌كرێت زووتریش كابینه‌كه‌ی پێكبهێنێت و به بۆچونی ئێمه له ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش كابینه‌ی نۆیه‌م پێكدێت''.
ئه‌م هه‌واڵه له Kurdistan TV وه‌رگیراوه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment